|
ئاسایش‌و پۆلیس له خزمه‌تی لیستی سه‌وزدان
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ده‌نگدانی پۆلیس به لیستی ئیسلامی به تاوان
ده‌زانێت
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانییه‌كان له ئیداره‌ی سلێمانی ساڵی 2000 دوو حزبی
ئیسلامییه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان به‌شدارییان كردبوو: بزوتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی
ئیسلامی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان. هه‌رچه‌نده بزوتنه‌وه‌ی یه‌كبوون
له‌و ئیداره‌یه به‌شداریی كردبوو (وه‌زیری ئه‌وقاف‌و وه‌زیری داد‌و بریكاری
وه‌زیری ناوخۆ‌و بریكاری وه‌زیری ڕۆشنبیری) كه‌چی ده‌نگدان له‌و هه‌ڵبژاردنه
بۆ ئیسلامییه‌كان پرسیاری لێده‌كه‌وته‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه. له‌و
نووسراوه‌ی خواره‌وه ئاسایشی پارێزگای سلێمانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پارێزگا
ئاگادار ده‌كاته‌وه كه دوو پۆلیسی ئه‌وان ده‌نگیان به ئیسلامییه‌كان داوه
هه‌رچه‌نده له ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتیدان. شایه‌نی باسه پاڵیوراوی یه‌كێتی بۆ
شاری سلێمانی حاكم قادر بوو و له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا ئه‌وه له‌ناو خه‌ڵكدا
بڵاوكرایه‌وه كه هه‌ر كه‌س ده‌نگ به حاكم قادر نه‌دات به‌شی خۆراكه‌كه‌ی
(واته بایعی) ده‌بڕدرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاسایشی قه‌زاكان
ژماره ص/1078
رۆژ 8/3/2000
بۆ/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پارێزگای سلێمانی
بابه‌ت/ زانیاری
معاونیه‌تی ئاسایشی سه‌رچنار به نوسراویان ژماره (200) له رۆژی 21/2/2000
ئاگاداریان كردین كه:
ئه‌م كارمه‌ندانه‌ی به‌رَێوه‌به‌رێتیتان له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگیان به
لایه‌نه ئیسلامی یه‌كان داوه وه له رێكخستنه‌كانی (ی. ن. ك) دان
به‌م شێوه‌یه :
1) پۆلیس فواد عبدالجبار پله‌ی ئه‌ندام له رێكخستنی (ی. ن. ك) دا.
2) پۆلیس جلال محمد رسول ئه‌ندام پۆل له رێكخستنی (ی. ن. ك) دا.
تكایه بۆ ئاگاداریتان و ئه‌نجام دانی كاری پێویست ده‌رباره‌ی مه‌به‌ستی
سه‌ره‌وه.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
وێنه‌یه‌كی بۆ:
معاونیه‌تی ئاسایشی سه‌رچنار- نوسراوتان له سه‌ره‌وه بۆ ئاگاداری تكایه
له وه‌ڵامیشدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتن به نووسراوی ژماره 244
له 11/3/2000 وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه كه دوو ناوبراو كارمه‌ندی ئه‌وان نین.
|