|
ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان
یاداشتێك له‌باره‌ی گرفتی قوتابیان‌و ناوه‌نده‌كانی خوێندنه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
ڕاگه‌یاندنی سكرتارییه‌ت:
ڕۆژی دووشه‌ممه 19/11/2007 ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان له چوارچێوه‌ی
یاداشتێكی(9) خاڵیدا گیروگرفته هه‌نووكه‌ییه‌كانی قوتابیان‌و ناوه‌نده‌كانی
خوێندنی گه‌یانده وازاره‌تی په‌روه‌رده.
عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی سكرتێری ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان له‌و
باره‌یه‌وه پێی ڕاگه‌یاندین :" ئێمه وه‌فدێكی مه‌كته‌ب سكرتارییه‌تی
ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان پاش ه‌وه‌ی هه‌ستمانكرد ژماره‌یه‌كی زۆر له
گرفت له‌مساڵی خوێندندا كه‌ڵه‌كه بوون سه‌ردانی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌مانكردو له‌وێ له‌لایه‌ن به‌ڕێز د.دڵشاد عه‌بدوڕڕه‌حمان وه‌زیری
په‌روه‌رده‌وه پێشوازیكراین‌و نزیكه‌ی كاتژمێرێك گفتوگۆمان له‌باره‌ی گیر‌و
گرفته‌كانه‌وه كرد"، له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی یاداشته‌كه‌شه‌وه سكرتێری
ڕێكخراوی قوتابیان ڕایگه‌یاند" خاڵه‌كانی یاداشته‌كه‌مان بریتیبوون له
نه‌گه‌شتن‌و كه‌موكوڕی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن‌و خراپی فرۆشگه‌ی
قوتابخانه‌كان‌و به‌پێ هاتوچۆكردنی قوتابیانی لادێكان‌و كۆبوونه‌وه
حزبییه‌كانی قوتابخانه‌كان‌و په‌راوێزخستنی وانه‌ی ئاین‌و گۆڕینی زمانی
خوێندن بۆ تێكه‌ڵه‌یه‌كی فیفتی به فبفتی سۆرانی‌و كرمانجی ژوور‌و و
یه‌كڕه‌نكپۆشی قوتابیان‌و مامه‌ڵه‌ی ئایدۆلۆجی‌و حزبی په‌روه‌رده‌كان"
هه‌روه‌ها عومه‌ر گوڵپی وێڕای سوپاسی خۆی بۆ پێشوازی‌و ماندووبوونه‌كانی
وه‌زیری په‌روه‌رده، ڕایگه‌یاند" ئومێد ده‌كه‌ین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا
به‌شێكی ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر ببن.
ده‌قی یاداشتی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان:
یاداشتی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان
بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
به‌ڕێز / د.دڵشاد عه‌بدوڕڕه‌حمان
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌ردان‌و دیداری ئێمه وێڕای دروستكردن‌و پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی
كه پێویسته له نێوان ڕێكخراوه پیشه‌یی‌و مه‌ده‌نییه‌كان‌و دام‌و
ده‌زگاكانی حكومه‌تدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولای خه‌ڵك‌و حكومه‌ت له‌و
خاڵه‌دا به‌یه‌ك بگه‌ن، ده‌مانه‌وێت چه‌ند گیروگرفتێكی هه‌نووكه‌یی
قوتابیان‌و خوێندكارانی كوردستان به‌به‌ڕێزتان بگه‌یه‌نین، كه گرنگترینیان
له‌م چه‌ند خاڵه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه:
یه‌كه‌م، گرفتی پڕۆگرام:
ئێستا، كه دوو مانگ به‌سه‌ر خوێندنی ئه‌مساڵدا تێده‌په‌ڕێت هێشتا
پڕۆگرامه‌كانی خوێندن به‌ته‌واوه‌تی نه‌گه‌شتوونه‌ته خوێندنگه‌كان‌و زۆرێك
له قوتابخانه‌كان(به‌تایبه‌ت ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان) هێشتا پڕۆگرامی 2007 یان
پێنه‌گه‌شتووه، له زۆر شوێن بۆ سه‌رقاڵكردنی خوێندكاران چاپه كۆنه‌كه
ده‌خوێنرێت.
تێبینی: به‌داخه‌وه ساڵانه ئه‌م حاڵه‌ته به ڕێژه‌ی جیاواز دوو باره
ده‌بێته‌وه.
دووه‌م، هاتوچۆی قوتابیان:
ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ڕۆژانه هاتوچۆی
قوتابخانه‌ی ناحیه‌و شارۆچكه‌كان ده‌كه‌ن‌و زۆرێكیان له‌به‌ر كه‌مده‌ستی
كه‌س‌و كاریان توانای هاتوچۆیان نییه به ئۆتۆمبێل، بۆیه پێشنیارده‌كه‌ین
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕێگا چاره‌ی گونجاو بۆ ئه‌و قوتابیانه بدۆزێته‌وه چ
به‌دابینكردنی ئۆتۆمبێل چ به‌پێدانی كرێی هاتوچۆ.
سێیه‌م، زمانی خوێندن:
نیگه‌رانین له‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه به به‌رده‌وامی ماوه‌ته‌وه‌و به‌رپرسانی
هه‌رێمی كوردستان نه‌یانتوانی شێوه‌زاری سۆرانی ئه‌وه‌ی زیاد له دوو
سه‌ده‌یه له‌ناو خه‌ڵك‌و لاپه‌ڕه‌كانی نوسین‌و قسه‌كردن‌و ئه‌ده‌ب‌و خوێندندا
هه‌یه بكه‌ن به زمانی ستانداردی كوردی، بۆیه:
داوا ده‌كه‌ین: شێوه‌زاری سۆرانی بكرێته زمانی ستانداردی خوێندن‌و
پڕۆگرامه‌كانیش هه‌ر به‌و زمانه چاپبكرێن‌و ئه‌و فه‌وزای فیفتی به فیفتییه
كتێبه‌كان نه‌گرێته‌وه، چونكه ئه‌م حاڵه‌ته له هیچ شوێنێكی دونیا
به‌دیناكرێت.
چواره‌م، یه‌كڕه‌نگپۆشی:
هه‌وڵی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كان
به‌رزده‌نرخێنین له پێناو یه‌كڕه‌نگپۆشی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن‌و جل‌و
به‌رگی قوتابیاندا، به‌ڵام:
داوا ده‌كه‌ین: ئه‌و یه‌كڕه‌نگپۆشییه نه‌بێته یه‌كجلپۆشی‌و مناڵانی كورد
ئازادبن له هه‌ڵبژاردنی شێوازی جل‌و به‌رگداو ته‌نها ڕه‌نگ بكرێته یه‌ك له
جل‌و به‌رگدا، یان به‌لای كه‌مه‌وه زیاد له شێوازێك له جۆر(به یه‌كڕه‌نگ)
بخرێته به‌رده‌ست قوتابیان.
پێنجه‌م، فرۆشگه‌ی قوتابخانه‌كان:
له بارودۆخێكی خراپدان، چونكه زۆربه‌یان گرانفرۆشن، پاك‌و خاوێن نین، زۆر
جار شتانی نه‌شیاو به قوتابخانه به نهێنی(جاری واش هه‌یه كه‌مته‌رخه‌می)
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌كانه‌وه ده‌فرۆشن(وه‌ك جگه‌ره‌و......).
بۆیه داوا ده‌كه‌ین: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له باره‌ی
فرۆشگه‌ی قوتابخانه‌كانه‌وه توندوتۆڵ‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
په‌روه‌رده‌كانه‌وه بكات‌و پێده‌چێت لیژنه‌ی تایبه‌تی په‌روه‌رده‌كان
سه‌ردانی ئه‌و فرۆشگانه بكات كارێكی باش بێت.
شه‌شه‌م، كۆبوونه‌وه‌ی حزبی‌و ڕێكخراوه‌یی:
به‌داخه‌وه به‌هۆی مانه‌وه‌ی كاریگه‌ری دوو ئیداره‌یی‌و
شوێنه‌واره‌كانییه‌وه، له شاره‌كانی دهۆك‌و هه‌ولێر یه‌كێتی قوتابیانی
كوردستان‌و له سلێمانیش كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له‌ناوه‌نده‌كانی
خوێندندا كۆبوونه‌وه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان به ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رو
مامۆستایان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌ڕاستی ئه‌م حاڵه‌ته زۆرترین سلبیات له‌سه‌ر
سیما‌و دۆخی قوتابیان‌و تاوه‌نده‌كانی خوێندن هه‌ڵده‌كۆڵێت. ئه‌وه‌ش
پێچه‌وانه‌ی یاساكانی په‌روه‌رده‌و سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌یه، بۆیه،
داوا ده‌كه‌ین: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌م حاڵه‌ته بنبڕبكات‌و سزای ئه‌و
قوتابی‌و به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانه بدات كه هۆكارن بۆ ئه‌م دیارده‌یه.
حه‌وته‌م، مامه‌ڵه‌ی ئایدۆلۆجی:
له‌كاتی دامه‌زراندندا په‌روه‌رده‌كان به‌پێی ڕێنماییه‌كانی په‌روه‌رده
ناجوڵێنه‌وه له‌به‌رانبه‌ر ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا. به‌داخه‌وه
ئه‌مساڵ زۆر حاڵه‌تمان هاته به‌رده‌ست كه تیایاندا واسیته‌و خزم‌و حزب
له‌جێگه‌ی ڕێنماییه‌كان كاریانپێكراوه.
نۆیه‌م، وانه‌ی ئاین:
به‌داخه‌وه ئه‌و وانه گرنگه له‌لایه‌ن هێندێ له مامۆستایانه‌وه به‌گرنگی
ته‌ماشا نه‌كرێت‌و مافی خۆی ناده‌نێ له‌به‌رده‌م فه‌رامۆشكردنێكی
گه‌وره‌دایه، به‌بڕوای ئێمه ئه‌و فه‌رامۆشكردن‌و گرنگینه‌دانه به ئاین‌و
كلتور‌و مێژوی میلله‌تكه‌مان، داواكارو هیوادارین وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده
له‌مباره‌یه‌وه لێپێچینه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجامبدات.
له‌كۆتاییدا هیوادارین پێشنیار‌و داوا‌و یاداشته‌كه‌مان به‌هه‌ن وه‌رگرن، چونكه
سه‌رجه‌میان له په‌رۆشی‌و دڵسۆزیمانه‌وه‌یه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوی
وڵاته‌كه‌مان كه داهاتوی كوردستانیان له‌سه‌ر ده‌وه‌ستێت. هه‌روه‌ها
به‌پێویستی ده‌زانین سوپاسی زۆری خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێز وه‌زیری
په‌روه‌رده ده‌كه‌ین كه ده‌رفه‌تی دیدار‌و گفتوگۆی بۆ ڕه‌خساندین. هیوامان
سه‌ركه‌وتنیانه بۆ خزمه‌تی په‌روه‌رده‌و فێركردن له كوردستاندا.
ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان – KSO
مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت
19/11/2007
سلێمانی
|