|
وه‌ڵامێك له پێگه‌ی ئیسلام په‌یك بۆ هه‌واڵێكی ناڕاستی گۆڤاری لڤین !!!!
ئیسلام
په‌یك : به‌سه‌رسورمان و سه‌رسامیه‌كی زۆره ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ی گۆڤاری
(لڤین) مان هاته پێش چاو كه‌له ژماره 55 به‌میژووی 15-8-2007دا ده‌رچووه
كه باس له‌وه ده‌كات كه پێگه‌ی ئیسلام په‌یك خاوه‌نداریتی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئارام قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ، ئێمه وه‌ك
ستافی پێگه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌واله به‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه و
پێگه‌ی ئیسلام په‌یك پێگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و ئازاده و دووره له سانسۆری
حزبی و ره‌وتێكی دیاری كرا‌و
بةلام ده بوایه گۆڤاری لڤین وه‌ك نه‌ریتیكی رۆژنامه‌گه‌ری كه هه‌والێك
له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه وه‌رده‌گرێت په‌یوه‌ندی به سه‌رچاوه‌ی ره‌سمی
ههوالهكهوه بكات و راستی و ناراستی ئهوههواله دووپات بكاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێگه‌ی ئیسلام په‌یك
www.islampaik.org
islampaik@yahoo.com
islampaik@maktoob.com |