|
ئایا ڕێككه‌وتنی پارتی‌و
یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزبه شیعه‌كانی عیراق كێبڕكیی مۆبایله له‌نێوان پێنج
كۆمپانیای عیراقی
ئه‌مشه‌و 16/17/8/2007 مه‌زادێكه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها سێ كۆمپانیای مۆبایل له
عیراقدا كار بكه‌ن. كۆمپانیای كۆڕه‌ك كه تێكه‌ڵه‌ی كۆڕه‌ك‌و سانایه له‌گه‌ڵ
كۆمپانیای ئاسیا دوون له‌و پێنج كۆمپانیایه. مه‌زاده‌كه به 300 ملیۆن دۆلار
ده‌ستی پێكردبوو و له‌نزیكی سه‌عات 10 ی شه‌و گه‌یشته 800 ملیۆن. حكومه‌تی
عیراقی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و مه‌زاد به ده‌زگای حكومیی خۆی به‌شداری ده‌كات
به‌ته‌مایه نرخه‌كه بگاته 1000 ملیۆن دۆلار. پێده‌چێت ئه‌مشه‌و مه‌زاده‌كه
كۆتایی پێدێت به‌ڵام ناوی براوه‌كان له 20 ی ئه‌م مانگه‌دا بڵاوبكرێته‌وه.
نوێنه‌رانی كۆمپانیاكان له هۆڵێكی داخراو و دوور له هۆكانی ڕاگه‌یاندن
مه‌زاده‌كه ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها مۆبایله‌كانیشیان لێسه‌نراوه تا هه‌واڵه‌كان
نه‌گه‌یه‌ننه ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه. له‌دوای ده‌رچوونی كاری مۆبایل بۆ ئه‌و سێ
كۆمپانیایه نرخی قسه‌كردن كه‌مده‌بێته‌وه هه‌روه‌ها ده‌بێت 45% ی سه‌رمایه‌ی
هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌شێوه‌ی سه‌هم بخرێته بازاڕ بۆ هاووڵاتییان، واته ئه‌و
ئیحتكاره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه ئێستا ده‌یكه‌ن كه‌مده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ی
سه‌باره‌ت به كوردستان گرنگه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئاسیا‌و كۆڕه‌ك له‌و مه‌زاده
بدۆڕێنن ئه‌و دوو كۆمپانیایه چیتر وه‌كو ئه‌و مریشكه نامێنن كه هێلكه‌ی
ئاڵتوون بۆ خاوه‌نه‌كانی ده‌كه‌ن كه به‌زۆری كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتدارن له دوو
حزبه‌كه هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ناویان له‌و دوو كۆمپانیایه نییه،
ئه‌گه‌ریش سه‌ربكه‌ون دوو كۆمپانیاكه ناتوانن به‌ئاره‌زووی خۆیان ده‌ست
به‌گیرفانی هاووڵاتییان بكه‌ن‌و بیانڕووتێننه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه‌و
له‌هه‌مان ڕۆژدا یه‌كێتی‌و پارتی په‌یماننامه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ دوو حزبی شیعه
به‌ست ئه‌وانیش ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕش له عیراق‌و حزبی ده‌عوه، هه‌رچه‌نده
هه‌ر شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌و ڕێككه‌وتنه پێشبینییه‌كی پێشوه‌خته به‌ڵام دوور
نییه ئه‌م ڕێككه‌وتنه كار بكاته سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی مۆبایل كه
داهاتێكی خه‌یاڵییان هه‌یه. |