|
كتێبی یوست هیلته‌رمان: كارێكی ژه‌هراوی:
ئه‌مه‌ریكا‌و عیراق‌و به‌كارهێنانی گاز له هه‌ڵه‌بجه‌دا
وه‌رگێڕانی:فازل
قه‌ره‌داغی
|
 |
| |
یوست
هیلته‌رمان |
| |
 |
| |
كتێبی: كارێكی ژه‌هراوی: ئه‌مه‌ریكا‌و
عیراق‌و به‌كارهێنانی گاز له هه‌ڵه‌بجه‌دا |
كتێبێكی یوست هیلته‌رمان كه نوێنه‌ری سه‌رۆكی
ڕێكخراوی گروپی قه‌یرانی نێوده‌ڵه‌تییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باكووری
ئه‌فه‌ریقا بڵاوكرایه‌وه به‌ناوونیشانی (كارێكی ژه‌هراوی: ئه‌مه‌ریكا‌و
عیراق‌و به‌كارهێنانی گاز له هه‌ڵه‌بجه‌دا)و تێیدا باسی به‌كارهێنانی چه‌كی
كیمیایی دژی كورد‌و شاڵاوی ئه‌نفالی كردووه.
هیلته‌رمان نامه‌یه‌كی نووسیوه بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌ی بینوینی‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كردوون‌و له‌گه‌ڵ نامه‌كه كورته‌یه‌كی
كتێبه‌كه. ناوبراو له‌سه‌ر پێشنیاری براده‌رێك منی بینی‌و هه‌ندێ قسه‌مان
له‌سه‌ر وه‌زعی كوردستان‌و عیراق‌و ده‌سه‌ڵات‌و ئیسلامییه‌كان كرد، بۆیه ئه‌و
نامه‌یه‌ی بۆ ناردم له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه، وا به‌كورتیش ده‌یكه‌مه
کوردی. هیلته‌رمان ده‌ڵێت كه وه‌رگێڕانێكی كوردیی كتێبه‌كه هه‌یه.
كورته‌یه‌ك:
ده‌سه‌ڵاتی عه‌لیی كیمیاوی دوو ساڵی خایاند كه
ماوه‌یه‌كی به‌س بوو بۆ وردوخاشكردنی یاخیبوونه كوردییه‌كه‌و
ته‌ختکردنی
لادێ و نه‌هێشتنی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بزاڤێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردی. عه‌لی كیمیاوی
كه ئامۆزای سه‌ددامه‌و سه‌رۆكی پۆلیسی نهێنیی عیراقی (ئه‌من-ئاسایش)
له‌لایه‌ن سه‌ددامه‌وه ساڵی 1987 بۆ ئه‌و كاره دانراو ئه‌ویش كاتی به‌فیڕۆ
نه‌دا له ناردنی په‌یامێك بۆ كورد كه كاته‌كه‌یان به‌سه‌رچووه. عه‌لی
كیمیایی ده‌ڵێت ((جه‌لال تاڵه‌بانی داوای له حكومه‌تی عیراق كرد كه‌ناڵێكی
تایبه‌تی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵدا بكه‌ینه‌وه به‌ڵام ئه‌و ئێواره‌یه چووم بۆ
سلێمانی‌و لێم دان به ته‌قه‌مه‌نییه‌كی تایبه‌ت)). ئه‌و چه‌كه تایبه‌ته‌ش
گازی كیمیایی بوو كه ساڵی 1987 به‌كارهات.
لوتكه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه‌ش ساڵی 1988 له
هه‌ڵه‌بجه‌دا بوو كه تێیدا هه‌زاران كه‌س كوژران دوای ئه‌وه‌ش كه عه‌لی
كیمیایی شاڵاوی ئه‌نفالی به‌رپا كرد هه‌زاران گوندنشین له‌ترسا هه‌ڵهاتن‌و
خۆیان ته‌سلیمی ئاسایشی عیراقی كرد‌و به‌مجوره ده‌یان هه‌زار پیاو‌و ئافره‌ت‌و
منداڵ بران چه‌ند شوێنێك دوور له‌كوردستان. ئیتر ده‌وروبه‌ری 70 تا 80 هه‌زار
كه‌س (ژماره‌كان ئه‌كید نین‌و جێگه‌ی موناقه‌شه‌ن) نه‌گه‌ڕانه‌وه.
ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕۆناڵد ڕێگان زۆر
له‌و ڕاستییانه‌ی ده‌زانی ئه‌ویش به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی حكومه‌ت‌و دیمانه
له‌گه‌ڵ به‌رپرسان. ئیداره‌ی ڕیگان له‌ترسی بڵاوبوونه‌وه شۆڕشی ئێران پشتگیریی
سه‌ددامی كرد له جه‌نگه هه‌شت ساڵییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێراندا‌و ملیۆنه‌ها
دۆلاری دایه له‌گه‌ڵ پشتگیرییه‌كی دیپلۆماسی‌و زانیاریی موخابه‌راتی له‌ڕێگه‌ی
مانگه ده‌ستكرده‌كان هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ چه‌كیشی دایه.
موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریكا ته‌واو ئاگاداری
به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بوو، به‌ڵام ئیداره‌ی
ڕیگان هیچ ئیجرائێكی نه‌كرد، كاتێكیش ئیدانه‌ی كرد ئه‌ویش له ساڵی 1984
ئه‌وه‌ی به چاوداگرتن‌و سه‌رله‌قاندنێك كرد‌و دۆناڵد ڕه‌مسفیڵدی بۆ به‌غدا
ڕازیكردنی عیراقییه‌كان ئه‌ویش به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان
له‌گه‌ڵیاندا چاك بكه‌نه‌وه.
ئه‌و چاوپۆشییه‌ی واشنتن وای له ڕژێمه‌كه
کرد
به‌كارهێنانی گازی كیمیایی زیاد بكات‌و سه‌ربازه ئێرانییه‌كانیش‌و
مه‌ده‌نییه كورده‌كانیش به‌و چه‌كانه لێبدات. بۆ ئه‌وه‌ش
که خۆی سه‌رزه‌نشتی
دوژمنه‌که‌ی بكات سه‌ددام هه‌ندێك له قوربانییه‌كانی چه‌كی كیمیایی پیشان دا
كه تۆمه‌ته‌كه‌یان خسته سه‌ر ئێِران. هه‌رچه‌نده به‌ڵگه‌ی كه‌م هه‌بوون كه
ئێران ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌كارهێنابێت‌و هه‌رچه‌نده به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌بوون كه
ئه‌و گازانه گه‌ڕابوونه‌وه بۆ گیانی سه‌ربازه عیراقییه‌كان (واته به‌هۆی
باوه) زۆر له چاودێران ئه‌وه‌یان قبووڵ كرد كه ئێران‌و عیراق گازیان له‌دژی
یه‌كتر به‌كارده‌هێنا. له ڕووداوه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌شدا ئیددیعا كرا كه هه‌ردوو
وڵاته‌كه له‌و كاره به‌رپرسن‌و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ی
ئیدانه كرد. ڕژێمی عیراق ئه‌م پشووه كورته‌ی به‌كارهێنا بۆ ده‌ست كردن به
چالاكیی ئه‌نفال‌و به‌كارهێنانی كاری ترسێنه‌ری گاز بۆ هه‌ڵفڕاندنی
گوندنشینه‌كان له شوێنه‌كانیان و بۆ كوشتن‌یان.
ئێستا دادگاییه‌كانی ئه‌نفال ته‌واو بوون‌و
هه‌رچه‌نده ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ر عه‌لی كیمیاویدا درا ئیستئناف ده‌كرێت به‌ڵام
پێده‌چێت وه‌كو ئامۆزاكه‌ی له‌سێداره بدرێت. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه‌س
له‌وان له دادگایی هه‌ڵه‌بجه‌دا
ئاماده نابن. ئه‌مه‌ش شایه‌نی به‌زه‌ییه چونكه نه‌مانیان
کاری دادگاییه‌كه كه‌مده‌كاته‌وه‌و كورد له‌و
زانیارییانه بێبه‌ش ده‌كات كه له‌وانه‌یه یارمه‌تیان بده‌ن له‌و بارودۆخانه
تێبگه‌ن كه هانی ڕژێمه‌كه‌یان دا فه‌رمان بدات ئه‌و هێرشه وێرانكه‌ره بكرێت.
ئیداره‌ی ڕیگانیش هه‌روه‌ها له هۆڵی دادگادا
نابێت، به‌ڵام سێبه‌رێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ده‌عواكه
به‌جێده‌هیڵێت، ئه‌و ئیداره‌یه‌ی كه
ئه‌گه‌ر هانی به‌كارهێنانه‌ی چه‌كی كێمیاییشی
له‌جیاتی خۆی نه‌دابێت ئه‌وا چاوپۆشیی
لێكرد‌و كاتێك
له هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕه‌فتاری سه‌ددام كاره‌كانی ئاڵۆزكرد ئه‌و
ئیداره‌یه توانای خۆی خسته كار بۆ
ده‌رهێنانی ته‌ره‌قه‌ی شوێنه‌واری چه‌كه‌كان
ئه‌ویش
له‌ڕێگه‌ی
په‌رده‌پۆشكردن‌و خه‌ڵه‌تاندن.
ڕه‌نگه كورده‌كان دڵیان خۆش بێت به‌ڵام
دادپه‌روه‌ری به‌جێنه‌هێنراوه.
كتێبه‌كه له كۆمپانیای ئه‌مازۆن:
http://www.amazon.com/Poisonous-Affair-America-Gassing-Halabja/dp/0521876869/ref=pd_bbs_sr_1/102-7043785-6044101?ie=UTF8&s=books&qid=1183287590&sr=1-1
|