به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی کۆماری عێراقی فیدرال
به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
به‌ڕێزان
!
پرۆفیسۆر عه‌بدولئیلاهـ سائیغ یه‌کێکه له داهێنه‌ر و بیریار
و زانا و داناکانی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی عێراق
.
مرۆڤێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و دۆستێکی
وه‌فادار و دیرینی کورد، که ئێستا له سه‌ره‌مه‌رگدایه.
پرۆفیسۆر عه‌بدولئیلاهـ سائیغ پێویستی به‌په‌له‌ی به
نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ هه‌یه، به‌ڵام ده‌ستی کورته و ناتوانێت خه‌رجی ئه‌و
نه‌شته‌رگه‌رییه بدات و ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ی بۆ نه‌کرێت بێگومان گیان
له‌ده‌ست ده‌دات
.
ئێمه وه‌ک یه‌کێتی میدیای ئه‌لکترۆنیی کوردستان که له
نزیکه‌وه پرۆفیسۆر ده‌ناسێن و ئاگامان له نووسینه‌کانی هه‌یه، به ئه‌رکی
خۆمانی ده‌زانین له بارودۆخی دژواری ئه‌م داهێنه‌ره بلیممه‌ته ئاگادارتان
بکه‌ینه‌وه و به‌م نامه‌یه داواتان لی بکه‌ین که له‌م ڕۆژه ڕه‌شه‌دا ئیوه‌ی
به‌ڕێز به ئه‌رکی نیشتمانی و یاسایی خۆتان هه‌ڵبستن و وه‌فاداریی خۆتان و
میلله‌ته‌که‌مان نیشان بده‌ن به‌رامبه‌ر به مرۆڤێک که وه‌فاداری میلله‌ت و
نیشتمانی خۆی بووه
.
به‌ڕێزان
!
کار له‌وه به‌ده‌ره بکه‌وێته قاڵبی نامه و
نامه‌کارییه‌وه، هه‌ر ده‌مژمێرێک ده‌رباز ده‌بێت پرۆفیسۆر عه‌بدولئیلاهـ سائیغ
له مه‌رگ نزیک ده‌بێته‌وه، بۆیه جگه له‌م نامه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به
ڕێگای دیکه‌ش په‌یوه‌ندیتان پێوه بکه‌ین و داوای یارمه‌تیتان لێ بکه‌ین
.
له چاو‌ڕێی وڵامدا، هه‌ر پایه‌دار بن
!
یه‌کێتی میدیای ئه‌لکترۆنیی کوردستان
2006-01-14