كه‌نیسه‌یه‌كی تر بۆ میسرییه‌كان. مزگه‌وتی
بێ‌ناز.. پێشنیارێكیش بۆ ده‌ورێكی گه‌وره‌تری زانایانی ئیسلام
فازل قه‌ره‌داغی
هه‌فته‌نامه‌ی كۆمه‌ڵ، ژماره 281، 14/7/2007،
لاپه‌ڕه 7، له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی باسه‌كه له لاپه‌ڕه 11.
كورته‌ی باسه‌كه: هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به
كه‌نیسه‌یه‌كی نوێ له سلێمانی بۆ چنگێك مه‌سیحیی میسری له گه‌ڕه‌كێكدا
مزگه‌وتی تێدا نییه، وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دروستكردنی
مزگه‌وتدا داده‌نێت. چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه كۆنه‌كانی كوردستان
بكه‌ین كه هاووڵاتیی ڕه‌سه‌نی كوردستانن. ده‌وری مامۆستایانی ئاینی چییه‌و
چۆن بتوانین ئه‌و مامۆستایان به‌هێز بكه‌ین به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌ڵوێستی به‌هێزیان
به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌بێت.
سه‌ره‌تا به هه‌واڵه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م:
هه‌واڵی یه‌كه‌م: دێرێكی گه‌وره دروست ده‌كرێت:
له‌سه‌ر پێشنیاری بابا شنۆده‌و هه‌ندێك له
مه‌سیحییه‌كانی میسر‌و كوردستان پارێزگای سلێمانی ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه
له‌سه‌ر دروستكردنی دێرێكی گه‌وره له شاری سلێمانی‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م دێره‌دا
قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییش له‌سه‌ر بودجه‌ی كه‌نیسه‌ی بابا شنۆده‌ی میسر له
سلێمانی دروست ده‌كرێت‌و ده‌درێت به په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌و بۆ جێبه‌جێكردنی
پرۆژه‌كه‌ش هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه‌و
ته‌نها ماوه‌ته‌وه سه‌ر شوێنی پرۆژه‌كه كه ڕووبه‌ری (2000) مه‌تر دووجا
زه‌ویی ده‌وێت‌و پرۆژه‌كه‌ش ده‌زگایه‌كی خزمه‌تگوزاریی گه‌وره‌یه بۆ
هاووڵاتیان‌و له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌چێته چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنه‌وه
(ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ 4307 له 29/6/2007، لاپه‌ڕه 3).
پاشكۆی هه‌واڵه‌كه: شوێنه‌كه له خوار گه‌ڕه‌كی
چوارچرا ده‌ستنیشان كرا‌و یه‌كێكه له پێنج پرۆژه كه هیچیان مزگه‌وتێكی تێدا
نییه.
هه‌واڵی دووه‌م: وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مه‌رج بۆ
دروستكردنی مزگه‌وت داده‌نێ:
به‌پَیی نووسراوی ژماره 4060 ی رۆژی 9/ 10/2006
پێویسته دروستكردن یان تازه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه(مزگه‌وت‌و ته‌كیه‌و
هۆلی بۆنه‌و خانووی ئیمام و شوێنه ئاینییه‌كان ) به ڕه‌زامه‌ندیی
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بێ ئه‌گینا ئه‌و خێرخوازه ده‌درێته دادگا...
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به (میدیا)ی وت: به‌پێی ئه‌و ڕینمایانه
له‌مه‌ودوا دروستكردنی مزگه‌وت ئاسان نابێت (هه‌فته‌نامه‌ی میدیا 262 له
17/10/2006 ل2).
جگه له‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕیاری تر
دراون، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌مان به‌سه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه
دێره‌كه یه‌كێكه له پێنج پرۆژه كه هیچیان مزگه‌وت نین. به‌واتایه‌كی تر
له‌و گه‌ڕه‌كه‌ی كه تاكه نه‌فه‌رێكی مه‌سیحیی لێ نییه 2000 مه‌تر به
كه‌نیسه‌یه‌ك ده‌به‌خشرێت به‌ڵام نیو بست بۆ نیو مزگه‌وتێك دانانرێت. ئه‌وقافیش
چه‌ند مه‌رجێكی قورسی داناوه به‌جۆرێك ده‌وڵه‌مه‌ندان نه‌توانن مزگه‌وت دروست
بكه‌ن، بۆ نموونه پێویسته ڕووبه‌ری مزگه‌وته‌كه 2000 مه‌تر دووجا كه‌متر
نه‌بێت (وه‌ك بڵێیت خواپه‌رستی له‌سه‌ر 2000 مه‌تر نه‌بێت دووجا دروست نییه)،
پێویسته بیناكه چه‌ند مه‌رجێكی تایبه‌تی هه‌بێت، پێویسته مزگه‌وته‌كان چه‌ند
له‌یه‌كه‌وه دوور بن.. تاد. به‌مجۆره‌ش دروستكردنی مزگه‌وت وه‌كو دروستكردنی
ده‌واجنێك له جه‌رگه‌ی شاردا قورس ده‌بێت، مژده‌كه‌ی ئه‌وقافیش كه ((به‌پێی
ئه‌و ڕینمایانه له‌مه‌ودوا دروستكردنی مزگه‌وت ئاسان نابێت)) به
سه‌ركه‌وتوویی به‌جێهێنرا.
سه‌ره‌تاش به‌كورتی باسی ئه‌و داهێنانه مه‌زنه
له جیهانی ئیسلامییدا ده‌كه‌م ئه‌ویش پێكهێنانی وه‌زاره‌تێك به‌ناوی
ئه‌وقافه‌وه كه مه‌به‌ستی یه‌كه‌می دوورخستنه‌وه‌ی ئیسلام‌و بنه‌ماكانی بوو
له كاروباری ده‌سه‌ڵاتداران، له‌هه‌ندێك وڵاتی ئیسلامیشدا بۆ ڕێگه‌گرتن له
ئیسلام‌و هێشتنه‌وه‌ی له سنووری تاكه كه‌سه‌كاندا، بێگومان بێئه‌وه‌ی ئه‌و
وڵاتانه‌مان له‌بیر بچێت كه ئه‌و سنووره‌ی ژیانی تاكه‌كان به زه‌وییه‌كی
فراوان ده‌زانن‌و خۆیان ده‌خننه ته‌نانه‌ت بیروباوه‌ڕی ئاینیی تاكه‌كان.
جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه كه له وڵاتێكی موسڵماندا
به‌شانازییه‌وه كه‌سێك بدرێته دادگا كه بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وقاف ماڵێكی خوا
دروست ده‌كات، له‌كاتێكدا ده‌كرێت ئیجرائی تری له‌گه‌ڵدا بكرێت جگه‌له‌وه‌ی
وه‌كو تاوانبارێك هه‌ڕه‌شه‌ی دادگایی كردن. ئه‌وقاف نه‌ك ته‌نها ئه‌و
هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌كات به‌ڵكو ئه‌وه‌تا ته‌نانه‌ت وه‌ك مژده‌یه‌ك به ناحه‌زانی
مزگه‌وت بدات ده‌ڵێت: ((به‌پێی ئه‌و ڕینمایانه له‌مه‌ودوا دروستكردنی مزگه‌وت
ئاسان نابێت)). خوێنه‌ر له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕسته‌یه بێزار نه‌بێت
چونكه ئه‌م ڕسته‌یه كرۆكی مه‌سه‌له‌كه‌یه.
خۆم یه‌ك دوو جار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئێستای
ئه‌وقافی ئێستا، ئه‌و كاته‌ی وه‌زیری ڕۆشنبیری بوو له حكومه‌تی سلێمانی،
دانیشتبووم‌و بۆچوونم له‌باره‌یه‌وه ئه‌وه بوو كه كه‌سێكی هێمنه‌و گوێ بۆ
خه‌ڵك ده‌گرێت، به‌كورتی كه‌سێكی میانڕه‌وه، بۆیه كاتێك زانیم شێخی شاكه‌لی
بۆته وه‌زیری ئه‌وقافی حكومه‌تی یه‌كگرتوو ئومێدم هه‌بوو كه كێشه
ئه‌زه‌لییه‌كانی ئه‌وقاف له‌گه‌ڵ مزگه‌وتدا نه‌مێنن به‌ڵام دوایی كه ئه‌و
بڕیاره توندڕه‌وانه‌م بینی زانیم یان من به‌هه‌ڵه‌دا چووم‌و وه‌زیری ئه‌وقاف
ئه‌و كه‌سه میانڕه‌وه نییه، یانیش هه‌ڵه نه‌بووم به‌ڵام كه‌سانێك له‌ناو
وه‌زاره‌تدا ئه‌و بڕیارانه‌ی پێده‌ده‌ن، هه‌ر كامێكیشیان بێت نه‌ده‌بوا
به‌نده‌یه‌كی خوا كه نازناوی شێخی هه‌ڵگرتووه ئه‌و مه‌رجه قورسانه بۆ
دروستكردنی ماڵی خوا دابنێت.
خوێنه‌ریش ده‌توانێت ئه‌و بڕیاره له‌گه‌ڵ
دروستكردنی كه‌نیسه‌یه‌كی نوێ له سلێمانی به‌راورد بكات تا بزانێت هه‌ڵوێستی
حكومی له‌باره‌ی مزگه‌وته‌وه دۆستانه نییه. له‌ڕاستیشدا هه‌ر كه‌سێك‌و
به‌دوای ئه‌و شته‌دا ده‌گه‌ڕێت كه حه‌زی لێیه‌تی. نموونه‌ی ئه‌و خێرخوازه‌ش
هه‌بووه كه ناچار بووه بۆ دروستكردنی مزگه‌وتێك په‌نا بۆ به‌رپرسی زۆر
گه‌وره به‌رێت چونكه به‌رپرسێكی تر ڕێگه‌ی پێنه‌داوه‌و وتوویه‌تی پێم خۆشه
(...خانه) دروست بكرێت نه‌ك مزگه‌وت.
ئێستاش له شاری سلێمانیدا
كه‌نیسه‌كان ده‌بنه چوار، ژماره‌كه‌ش بۆ خۆی جێگه‌ی سه‌رنجه به‌ڵام له‌وه
گرنگتر جۆری ئه‌و كه‌نیسانه‌یه. مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی بریتین له كلدانی‌و
ئاسووری‌و ئه‌رمه‌نی، به‌ڵام زۆربه‌یان كلدانین‌و ئێستا به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی
مه‌سیحییه‌وه نزیكه‌ی (107) ماڵن. زووتر كه‌نیسه‌كه‌ی سابونكه‌ران هه‌بووه
كه ناوی
(مريم العذراء)ـه
كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی نۆزده، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا كه‌نیسه‌ی (مار
یوسف) ته‌نیشت هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی دروستكرا. ئه‌و دوو كه‌نیسه‌یه‌ش هی
مه‌سیحییه كلدانییه‌كانن، كه مه‌زهه‌به‌كه‌یان كاسۆلیكییه، مه‌سیحییه‌كانی
تریش سه‌ردانییان ده‌كه‌ن. ئه‌وانه خه‌ڵكی ئه‌سڵیی سلێمانین‌و له‌كۆنه‌وه
به‌ته‌بایی له‌گه‌ڵ كورده موسڵمانه‌كانی شاره‌كه‌دا ژیاون. ئه‌و مه‌سیحییانه‌ش
هێنده له كورده موسڵمانه‌كانه‌وه نزیكن وا ده‌زانی كوردن، كه‌سیش له
سلێمانی نییه ناوی كه‌ریمی عه‌له‌كه‌ی نه‌بیستووه كه كه‌سایه‌تییه‌كی
ناوداری شاره‌كه بووه‌و جگه‌له‌وه‌ی وه‌زیرێكی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حموود
بووه وه‌كو كه‌سێكی خێرخواز ناسرابوو و به‌تایبه‌تی له‌كاتی گرانی‌و برسێتیدا
خواردنی زۆری به هه‌ژاران ده‌به‌خشی. خۆم كه‌سانێك له مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی
ده‌ناسم كه نه‌ك ته‌نها ناوی كوردی‌یان هه‌ڵگرتووه به‌ڵكو له‌وه ناوی
كوردیشیان له منداڵه‌كانیان ناوه.
وه‌ك وتم ئه‌و مه‌سیحییانه هیچ كێشه‌یه‌كیان
له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كاندا نه‌بووه‌و ئه‌وانه یه‌كێكن له‌خاوه‌نی ئه‌سڵیی
شاره‌كه، به‌ڵام ئافه‌رین بڕیاری نامه‌سئوول كه ڕێگه‌ی به دروستكردنی
كه‌نیسه‌یه‌كی سێیه‌می دابوو كه هی ئینجیلییه‌كانه له‌كاتێكدا تا دوێنێ
كوردستان نه‌یده‌زانی مه‌سیحیی ئینجیلی چییه. ئه‌وانه مه‌سیحیی ئه‌مه‌ریكین
كه ده‌یانه‌وێت ئاین‌و مه‌زهه‌بی خۆیان بڵاوبكه‌نه‌وه‌و مه‌به‌ستێكی سیاسی‌یان
هه‌یه، ئه بۆته هۆی نیگه‌رانیی مه‌سیحییه ڕه‌سه‌نه‌كانی كوردستان وه‌ك
كلدانییه‌كان له سلێمانی هه‌روه‌ها ئاسوورییه‌كان (كه مه‌زهه‌به‌كه‌یان
نه‌ستوورییه) له هه‌ولێر‌و سۆران‌و بادینان. به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌سیحیی
باوه‌ڕپێكراو كه نه‌یویست ناوی به‌رم مه‌سیحییه ڕه‌سه‌نه‌كانی سلێمانی دژ
به‌و ئینجیلییانه‌ن‌و ده‌ڵێن ئه‌وانه بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسی هاتوون، پێشتریش
ئاسوورییه‌كانی هه‌ولێر ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و چالاكییانه
ده‌ربڕیبوو.
ئافه‌رینێكی تریش بۆ
له‌بیرچوونه‌وه‌ی مێژوو كه بۆته نه‌خۆشییه‌كی كوشنده. ئه‌و مێژووه‌ی كه
به‌رپرسان دیاره لێی بێ‌ئاگان ئه‌وه بوو كه بیعسه ته‌بشیرییه
ئه‌مه‌ریكییه‌كان له باكووری كوردستان كاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هۆكارێكی
سه‌ره‌كی بوون بۆ ناكۆكیی نێوان موسڵمانه كورده‌كان‌و مه‌سیحییه
ئاسوورییه‌كان، لێره‌دا ته‌نها ئاماژه بۆ یه‌ك كتێب ده‌كه‌م ئه‌ویش كتێبه‌كه‌ی
نووسه‌ری ڕووسی خالفین (به عه‌ره‌بی:
الصراع
علی كردستان، به‌كوردیش خه‌بات له‌ڕێی كوردستاندا كه ئه‌وه وه‌رگێڕانێكی
هه‌ڵه‌یه). كاتێكیش ڕێگه به‌و جۆره كه‌نیسانه بدرێت، له‌ولاشه‌وه مژده
بدرێت كه ((به‌پێی ئه‌و ڕینمایانه له‌مه‌ودوا دروستكردنی مزگه‌وت ئاسان
نابێت)) نه‌ك ته‌نها ئازاری هه‌ستی موسڵمانه‌كان ده‌درێت به‌ڵكو له‌وه زیاتر
مه‌سیحییه ڕه‌سه‌نه‌كانی كوردستان نیگه‌ران ده‌كرێن، به‌ڵام له‌وه‌ش خراپتر
هه‌یه: كه‌نیسه‌ی ئینجیلی كه‌نیسه‌یه‌كی ئوسوڵیی په‌ڕگیره‌و دوور نییه
ئه‌گه‌ر له كوردستان شوێن پێیه‌ك بۆ خۆی بكاته‌وه هه‌ڵمه‌تی خاچپه‌رستیی خۆی
دژی كوردی موسڵمان‌و مه‌سیحییه ڕه‌سه‌نه‌كان ڕانه‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ
هه‌ڵوێستی مه‌سیحییه ڕه‌سه‌نه‌كان به‌راورد بكه كه شانزه ساڵه به‌سه‌ر
ڕاپه‌ڕین تێپه‌ڕیوه‌و ده‌یانتوانی به‌پشتیوانیی هێزه‌كانی ده‌ره‌وه خۆیان
بسه‌پێنن به‌ڵام كه ئه‌وه‌یان نه‌كردووه چونكه خۆیان به هاووڵاتیی كوردستان
ده‌زانن، به‌ڵام چی له‌گه‌ڵ كه‌نیسه‌یه‌ك ده‌كه‌یت له ئه‌مه‌ریكادا ئه‌وپه‌ڕی
به‌هێزه‌و فشاری زۆری له‌سه‌ر سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا‌و به‌رپرسانی هه‌بووه
تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی جۆرج بوش به‌ته‌واوه‌تی بكه‌وێته ژێر
كاریگه‌رییه‌وه؟
له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه كه
هه‌ڵوێستی جیاوازی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر مزگه‌وت‌و كه‌نیسه پاساوێكی به‌هێز
ده‌ده‌نه ده‌ستی توندڕه‌وانی ناو ڕه‌وتی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی شووڵی ته‌كفیر
هه‌ڵبكێشن، هه‌روه‌ها هانده‌رێكی خراپ ده‌بێت بۆ ئه‌و ئیسلامییانه‌ی تا ئه‌م
كاته میانڕه‌ون به‌ڵام شاره‌زای واقعی مه‌سیحییه‌كان نین‌و هه‌موو
مه‌سیحییه‌كان به یه‌ك چاو ته‌ماشا بكه‌ن؛ ئه‌وانه‌ی كه به‌نیازێكی
ئیستعمارییه‌وه هاتوون‌و ئه‌وانه‌ی هاووڵاتییه‌كی ئه‌م خاكه‌ن.
پێویسته به‌رپرسان كه‌مێك مێژوو بخوێننه‌وه، خۆ
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه سه‌ریه‌شه‌یان بۆ دروست ده‌كات با وردتر بیر بكه‌نه‌وه‌و
پێشه‌كی پرس به خه‌ڵك بكه‌ن به موسڵمان‌و مه‌سیحییه‌وه. له به‌ره‌كه‌ی
تریشدا پێویسته موسڵمانه‌كان به‌گشتی‌و ئیسلامییه‌كان به‌تایبه‌ت وردتر
ته‌ماشای په‌یوه‌ندیی نێوان ئاینه‌كان بكه‌ن‌و وه‌كو ئه‌وانه نه‌بن كه ئیسلام
به‌ئاره‌زووی خۆیان ته‌فسیر ده‌كه‌ن‌و جیاوازیی له‌نێوان مه‌سیحییه‌كان ناكه‌ن
له‌كاتێكدا خودا خۆی ئه‌و جیاوازییه‌ی كردووه:
((لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُواْ الْيَهُودَ
وَالَّذِينَ أَشْرَكُواْ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُمْ مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ
آمَنُواْ الَّذِينَ قَالُوَاْ إِنَّا نَصَارَى ذَلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ
قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لاَ يَسْتَكْبِرُونَ- المائدة-82.
واته: ده‌بینی دوژمنترین كه‌س به‌رامبه‌ر ئیمانداران جووله‌كه‌و
موشریكه‌كانن، ده‌شبینی كه نزیكترینیان له‌ڕووی دۆستایه‌تی‌و خۆشویستن
ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئێمه
نه‌صرانین،
ئه‌ویش چونكه ئه‌وانه قه‌شه‌و ڕه‌به‌نیان هه‌یه‌و خۆیان به‌گه‌وره
دانانێن))، ته‌نانه‌ت قورئان كه زۆر زه‌می جووله‌كه ده‌كات باسی هه‌ندێكیان
به باشی ده‌كات:
((وَمِن قَوْمِ مُوسَی أُمَّه‌ٌ ێهْدُونَ بِالْحَقِّ وَبِهِ
ێعْدِلُونَ-الاعراف-159))،
ئه‌وه‌ش جگه له چه‌ند ئایه‌تێكی تر له‌باره‌ی كه‌سانی سه‌رڕاستی ئه‌هلی كتاب
به‌گشتی. له‌به‌ر ئه‌وه با ئه‌و بڕیاره نامه‌سئوولانه هانی موسڵمانه‌كان
نه‌ده‌ن سته‌م له غه‌یری موسڵمانان بكه‌ن، حه‌زنه‌كردنی هه‌ندێك به‌رپرسیش به
مزگه‌وت تووشی كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یان دژ به مه‌سیحییه‌كان نه‌كات، به‌ڵام
ئه‌مه واتای بێده‌نگبوون نییه چونكه پێویسته له‌هه‌مان كاتدا ناڕه‌زایی
به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌رببڕن تا ده‌سه‌ڵات وا نه‌زانێت جه‌ماوه‌ر نوستووه‌و
ئه‌و وریای كوته‌ك به‌ده‌ستی سه‌ر شه‌قامه ته‌خته‌كه‌یه.
له‌ڕاستیشدا قسه‌ی من‌و تۆ نه‌ك ته‌نها بواری
بڕیاری نامه‌سئوول ته‌سك ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو به‌هانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش
ناهێڵێت به‌ناوی دیفاعكردن له ئیسلام ته‌رحێكی په‌ڕگیر به‌ناو موسڵمانه‌كاندا
بڵاوبكه‌نه‌وه. ئه‌و بڕیاره نامه‌سئوولانه‌شن كه له جیهانی ئیسلامی‌دا
بارودۆخی وڵاته‌كان گرژ ده‌كه‌ن‌و كه‌سانێك به‌رهه‌م ده‌هێنن كه جه‌نگ دژی
حكومه‌ت ده‌كه‌نه جه‌نگ دژی هه‌موو كۆمه‌ڵگه، به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ڵوێسته‌كان
به‌ره‌و ڕه‌وتێكی ترسناك ده‌ڕۆن كه ته‌ڕو وشك پێكه‌وه ده‌سووتێنێت.
ئه‌گه‌ر باسی كه‌نیسه‌ی چواره‌میش بكه‌ین كه
بابه‌تی هه‌واڵی یه‌كه‌م بوو لامان سه‌یر ده‌بێت ئه‌و كوردانه كێن كه داوای
كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌نیسه نوێیان كردووه چونكه میسرییه‌كان كه‌نیسه‌ی قیبتیی
خۆیان هه‌یه كه په‌یوه‌ندیی به مه‌سیحییه‌كانی كوردستانه‌وه نییه،
كه‌واته ڕاست نییه : ((له‌سه‌ر پێشنیاری بابا شنۆده‌و هه‌ندێك له
مه‌سیحییه‌كانی میسر‌و كوردستان.. تاد))، خۆ ئه‌گه‌ر ڕاست بێت پێویسته بڵێین
كه میسرییه‌كانی كۆمپانیاكه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینه‌كه‌یان هاتوون‌و ئێستا
هه‌ندێ كوردیان كردۆته تابعی كه‌نیسه‌كه‌ی خۆیان وه‌ك چۆن ئینجیلییه‌كان به
پاره هه‌ندێ كوردیان كردۆته شوێنكه‌وته‌ی كه‌نیسه‌كه‌یان.
ئه‌و سه‌رچاوه مه‌سیحییه‌ی سلێمانی كه نه‌یویست
ناوی بڵاوبكه‌مه‌وه تێبینییه‌كی به‌جێی هه‌بوو: ئه‌و كه‌نیسه نوێیه بۆ ئه‌و
میسرییانه‌ی كۆمپانیا میسرییه‌كه دروست كراوه، باشه سبه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه
ئیشه‌كانی ته‌واو ده‌كات‌و ده‌ڕواته‌وه، ئه‌ی كه‌نیسه‌كه‌یان چیی لێ دێت؟
باشه بۆچی كه‌نیسه‌یه‌كیان بۆ خۆیان له شوێنی كۆمپانیاكه دروست نه‌كرد؟
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت دوو كه‌نیسه كۆنه‌كه‌ی سلێمانی بۆ ئه‌و میسرییانه
كراونه‌ته‌وه ئیتر كه‌نیسه‌ی تریان بۆچییه.
به‌رپرسه‌كان ناپرسن، وه‌ك ناشپرسن ئاگایان
له‌ده‌وروبه‌ری خۆیان نییه. ئه‌گه‌ر ئاگادار بوونایه ده‌یانزانی كه له‌م
دواییه‌دا كێشه‌ی گه‌وره له‌نێوان موسڵمانه‌كان‌و قیبتییه‌كانی میسر
ڕوویانداوه، دووریش نییه سبه‌ی كێشه‌كه بۆ مه‌سیحییه ڕه‌سه‌نه‌كانی
كوردستان بگوێزنه‌وه وه‌ك چۆن كوردستان كێشه‌و ناكۆكیی كه‌م بێت.
وه‌ك وتم به‌رپرس پرسیار ناكات، به‌ڵام ده‌بێت
ئێمه ئه‌و پرسیارانه بكه‌ین، پرسیارێكی گرنگیش كه لێره‌دا كاتی هاتووه
ئه‌وه‌یه مه‌لاكانی كوردستان چی‌یان وتووه سه‌باره‌ت به‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی بۆ
مزگه‌وت دانراون‌و چی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌نیسه نامۆیانه ده‌ڵێن؟
ڕاسته پاراستنی مزگه‌وت ئه‌ركی هه‌موو
موسڵمانێكه به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین مامۆستایانی ئاینی پێش هه‌موو كه‌س قسه
له‌سه‌ر مزگه‌وت بكه‌ن. جگه‌له مزگه‌وتیش پێویسته مامۆستایان ده‌ورێكی
گه‌وه‌رتر له كۆمه‌ڵگه‌دا ببینن، به‌ڵام ده‌بێت پێش ئه‌وه باسی كێشه‌یه‌كی
قووڵتری ده‌وری مه‌لاكان بكرێت، له‌م ڕووه‌شه‌وه چاره‌سه‌رێك پێشنیار ده‌كه‌م
خۆم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم جێبه‌جێی بكه‌م:
مه‌لاكانی سوننه به‌هۆی
هه‌ندێك بارودۆخه‌وه سه‌ربه‌خۆییان له‌ده‌ست داوه، وڵاته ئیسلامییه‌كان
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیان دامه‌زراند تا كاروباری ئاین له‌ژێر ده‌ستیاندا بێت.
زیانێكی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ش بریتی بوو له ده‌ستكه‌وتێك بۆ مه‌لاكان كه
ڕۆژگار سه‌لماندی گه‌وره‌ترین زیان بوو؛ بۆ مه‌لاكانیش‌و بۆ ئاینیش ئه‌ویش
مووچه‌ی مانگانه‌ی مه‌لا. مه‌لا وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی تر كاتێك سه‌ربه‌خۆیی
ئابووری له‌ده‌ست بدات سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌كو مه‌رجعێك له‌ده‌ست ده‌دات. بۆ
ڕزگاركردنی ئیسلامیش پێویسته زانایان ڕزگار بكرێن، هه‌ر وه‌ك فه‌رمووده
صه‌حیحه‌كه
ده‌ڵێت كه زانست به‌هۆی نه‌مانی زاناكانه‌وه نامێنێت، به‌ڵام مه‌لا چۆن
ده‌توانێت ببێته زانایه‌ك به‌و واتایه‌ی له شارستانیه‌تی ئیسلامی‌دا ده‌یبینین
له‌كاتێكدا ژیانه‌كه‌ی كوله‌مه‌رگی بێت؟ كاتێكیش زانا به‌ڕاستی زانا بێت كه
خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت به‌ڵام چۆن ده‌توانێت خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت ئه‌گه‌ر
مووچه‌كه‌ی له حكومه‌ت وه‌ربگرێت؟
زانایان له‌ناو خه‌ڵكدا (ئه‌وانه‌ی پابه‌ندی
ئیسلامن) نه‌ك له ناوه‌نده حكومییه‌كاندا ڕێزیان هه‌یه كه‌چی ئه‌و خه‌ڵكه
له‌مه‌ڕ سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی مه‌لا كه‌مته‌رخه‌من، كه ئه‌مه حاڵی مه‌لاكانی
شیعه نییه چونكه ئه‌وان سه‌ربه‌خۆییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه. شیعه‌ی خومس
(پێنج یه‌ك) به ئیمامه‌كانیان ده‌ده‌ن‌و ئه‌وانه ته‌سه‌ڕوف له‌و بڕه
ده‌كه‌ن. وه‌نه‌بێت ئه‌و خومسه‌ی مه‌لاكانی شیعه وه‌ریده‌گرن خێرێك بێت‌و
خێركه‌ر به‌فیزێكه‌وه بیانداتێ، نه‌خێر، خێركه‌ر وه‌كو واجبێك ئه‌وه ده‌كات
ده‌نا گوناهبار ده‌بێت، بۆیه مه‌لاكان خومسه‌كه به سه‌ربه‌رزییه‌وه
وه‌رده‌گرن، ئه‌وان لای جه‌ماوه‌ری شیعه پارێزه‌ری ئاینن، له‌وه‌ش گرنگتر
پارێزه‌ری مه‌زهه‌بن.
لای خۆمان ڕه‌نگه كابرای خێركه‌ر كاتێك دوا
دیناری زه‌كاتی پێ ده‌مێنێت بیریبكه‌وێته‌وه زه‌كات به مه‌لا بدات، زه‌كات‌و
سه‌رفتره‌ش وه‌ك خێرێك باس ده‌كرێن نه‌ك وه‌ك ئه‌ركێك به‌رامبه‌ر به‌و
كه‌سانه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێده‌كه‌ین به‌رگری له ئاین بكه‌ن. له‌به‌ر
ئه‌وه سه‌یر نه‌بێت ئیجتهاد له‌ناو مه‌لاكانی سوننه‌دا كه‌م بێت. مه‌لا كه
باری ئابووریی به‌و نزمییه بێت ناتوانێت په‌ره به زانیارییه شه‌رعییه‌كانی
خۆی بدات. خه‌ڵكێك خه‌می سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی مه‌لاكان نه‌بن شایه‌نی ئه‌وه‌ن
به یه‌ك كتێبی بچووكی فیقه به‌ڕێوه‌ببرێن‌و پێویست ناكات مه‌لا له‌به‌ر خاتری
ئه‌وان له مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی‌و
ئه‌صحابه‌كانی
لابدات، فه‌رمووده‌ی لاوازیش سه‌روزیادیانه، باسی لادانیش له مه‌زهه‌ب
له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی
صه‌حیح
هه‌روه‌ها ئیجتهاد له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌زهه‌ب هه‌ر مه‌كه، پێویستیش ناكات هه‌موو
كاتێك هه‌ڵوێست له زیاده‌ڕه‌وی به‌رامبه‌ر به ئاین وه‌ربگرن، فشاریش له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات دواترین شته بیری لێبكرێته‌وه.
ئه‌و شته‌ی له‌هه‌موو موسڵمانێك داوای ده‌كه‌م‌و
تا بۆم بكرێت له چه‌ند شوێنێكی تردا باسی ده‌كه‌م‌و داكۆكیی له‌سه‌ر ده‌كه‌م
ئه‌وه‌یه هه‌موو موسڵمانێك له‌سه‌ددا ده‌ی زه‌كاته‌كه‌ی بداته مه‌لایه‌ك یان
چه‌ند مه‌لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لا هێنده ده‌وڵه‌مه‌ند بێت چاوی له مووچه‌ی
حكومه‌ت نه‌بێت. لێره‌دا نابمه موفتی چونكه پێویست به فه‌توا ناكات: ئه‌و
ئایه‌ته‌ی باسی سنفه‌كانی زه‌كاتی كردووه هه‌شت سنفی ده‌ستنیشان كردووه كه
یه‌كێكیان بریتییه له (فی سبیل الله). بۆیه داواكه‌م به‌م جۆره ده‌بێت:
ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌كاتیان
هه‌یه به‌لای كه‌مه‌وه خومس (له‌سه‌ددا بیست) بۆ (فی سبیل الله)
جیابكه‌نه‌وه‌و نیوه‌ی ئه‌و بڕه، واته له‌سه‌ددا ده‌ی هه‌موو بڕی
زه‌كاته‌كه بۆ مه‌لاكان جیابكه‌نه‌وه‌و ناوی (ده یه‌كی پاراستنی دین) یان
(ئیمامانه) یان هه‌ر ناوێكی گونجاوی تری لێ بنێن، هه‌رچه‌نده هه‌موو سنفی (فی
سبیل الله) بۆ پاراستنی دینه. ئه‌م به واجب زانینه‌ش ده‌بێت هێنده له‌ناو
دڵی موسڵماناندا بچه‌سپێت كه خاوه‌نی پاره‌كه هه‌ست بكات تاوانباره ئه‌گه‌ر
نه‌یدات، به‌م جۆره له منه‌ت دووربكه‌وێته‌وه، مه‌لاكه‌ش كاتێك وه‌ریده‌گرێت
بزانێت كه مافێكی خۆیه‌تی كه وه‌ریده‌گرێت. زانراویشه هه‌ر كاتێك شتێك به
واجب زانرا بوار بۆ خۆدزینه‌وه یان له‌بیرچوون نامێنێت. به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش
پێویسته مامۆستایان له‌ئاستی ئه‌و ئیمامه‌تییه بن‌و ئه‌م شتانه به ئه‌ركی
خۆیان بزانن: كرانه‌وه به‌ره‌وڕووی مه‌زهه‌به‌كانی تر، وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی
صه‌حیح
هه‌تا ئه‌گه‌ر موخالفی مه‌زهه‌بیش بێت، وه‌لانانی فه‌رمووده لاواز‌و
هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بره‌و به زانیارییه شه‌رعییه‌كانی
خۆیان بده‌ن تا له ئاستی ئه‌و شارستانییه ئیسلامییه بن كه چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك
ده‌دره‌وشایه‌وه‌و تا له‌ئاستی گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا بن. له‌ڕووی
هه‌ڵوێستیشه‌وه چاو‌دێر بن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و ڕێگه‌ی زیاده‌ڕه‌وی نه‌ده‌ن،
به‌ڵكو فشاریش بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و ده‌سه‌ڵاتیش به‌ره‌و شه‌رعی خوا
به‌رن.. ته‌نها به‌م شێوه‌یه‌ش ئیمامه‌تییان ده‌ستده‌كه‌وێت.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان جه‌ماوه‌ر‌و زانایان
ده‌بێته جۆره عه‌قدێكی نه‌نووسراو له‌نێوان هه‌ردوو لادا كه ئه‌نجامه‌كه‌ی
پاراستنی دین‌و بره‌و پێدانی له‌لایه‌ك‌و ڕێگه‌گرتن له لادان‌و زیاده‌ڕه‌ویی
ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌كی تر.
كه‌واته دووباره با به ئه‌ركێكی خۆمانی
بزانین: هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن زه‌كات به‌شێكی بۆ مامۆستایانی ئاین دابنێت، وه‌ك
وتم فه‌توا ناده‌م چونكه سنفی (فی سبیل الله) له قورئاندا هاتووه‌و پێویست
به فه‌توا ناكات، با له‌سه‌ر ڕێژه‌كه‌ش ڕێكبكه‌وین: له‌سه‌ددا ده (یان وه‌ك
خه‌ڵك ده‌ڵێن ده یه‌ك) كه‌متر نه‌بێت، با له‌سه‌ر ناوه‌كه‌شی ڕێكبكه‌وین: (ده
یه‌كی پاراستنی دین) یان (ئیمامانه)، ئه‌م ناوه‌ی دواییش گونجاوه ئه‌گه‌ر
مامۆستایان بچنه ژێر باری ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌یه كه ببنه ئیمامێكی
ڕاسته‌قینه جه‌ماوه‌ره ئیمانداره‌كه.
من له‌خۆمه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م‌و ئه‌و ده
یه‌كه‌ی پاراستنی دین ده‌ده‌م‌و چاوه‌ڕێم كه‌سانێك خه‌می مزگه‌وت‌و دینن چاوم
لێبكه‌ن، چاوه‌ڕێشم مامۆستایان بڕیار بده‌ن بچنه ژێر باری ئه‌ركه‌كانی
ئیمامه‌تی‌و بڵێن ناوی (ئیمامانه)مان قبووڵه بۆ ئه‌و ئه‌ركه داراییه‌ی
جه‌ماوه‌ری ئیمانداران.
|