|
|
|
هه‌واڵی پێگه‌ی زاگرۆس ساڵی 2012 سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ده‌رهێنانی نه‌وت |
|
|
|
|
|
|
|
ئه‌مجاره‌ش مه‌سعوود بارزانی شه‌ڕی نه‌وت دهكاتو ناوی كوردی لێ ده‌نێت؟
فازڵ قه‌ره‌داغی
سێشه‌ممه-04-شوبات(مانگی 2)-2014
وا بڵاوكرایه‌وه كه مه‌سعوود بارزانی نه‌چووه بۆ ئه‌مه‌ریكا چونكه پارتی‌و یه‌كێتی له لیستی تیرۆر لای ئه‌مه‌ریكا دانراون، بارزانیش داوایكردووه له‌و لیسته لابرێن. به‌هۆی ئه‌زموونی كۆنیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كانی بارزانی كه ڕواڵه‌تیان كوردایه‌تییه به‌ڵام هۆكاری حزبی یان بنه‌ماڵه‌یی یان ئابوورییان له‌پشته‌وه‌یه دوور نییه نه‌چوونی بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا له ترسی ئه‌وه بێت فشاری له‌سه‌ر بخرێت سه‌باره‌ت به ناردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌گینا ئه‌وه 17 ساڵه ناوی پارتی‌و یه‌كێتی له لیستی تیرۆره ئه‌ی بۆچی ئه‌مجاره ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌نوێنێت؟ له سایتێكی عیراقیش ئه‌وه‌م خوێنده‌وه كه دیپلۆماتێك كه ناوی نه‌وتووه نه‌چوونی بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و ترسه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ده‌شڵێت تا ئێستا بارزانی به ڤیزای تایبه‌ت نه‌ك ئاسایی چۆته ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و كه‌سه ئه‌گه‌ر راستی وتبێت یان درۆ وه‌كو بۆچوون رێی تێده‌چێت، یه‌كه‌م جاریش نییه بارزانی به‌ناوی كوردایه‌تییه‌وه هه‌ڵوێستێكی حزبی یان شه‌خسی بنوێنێت. ساڵی 2012 ش كه به‌زمێكی گه‌وره له‌نێوان ههرێمو به‌غدا ڕووی دا و گه‌یشته كۆكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر سنوور به‌هۆی هه‌وڵی بارزانی بوو بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌هاوكاریی ئه‌یاد عه‌لاوی. ئه‌و كاته‌ش تێبینیم كردبوو پێش ئه‌و به‌زمه كێشه‌ی نه‌وت له‌نێوان ههرێمو به‌غدا ڕوویدابوو بۆیه وام هه‌ستكرد ئه‌و رۆحی كوردایه‌تییه‌ی بارزانی ڕواڵه‌تێك بوو بۆ كێشه‌ی نه‌وت. به‌ڕواڵه‌ت خه‌ریك بوو كورد تووشی جه‌نگێك ببێت بۆ ده‌رهێنانی ئه‌و نه‌وته‌ی كه كورد نازانێت پاره‌كه‌ی بۆ كوێ دهچێتو گومان ده‌بات بچێته حسابی بانكیی به‌رپرسانی پارتی‌و یه‌كێتی.
وا ئه‌مجاره‌ش خه‌ریكه بارزانی كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر ناردنی نه‌وت بنێته‌وه‌و به‌رگی مه‌سه‌له‌یه‌كی ده‌كاته به‌ر كه زۆربه‌ی خه‌ڵك نایزاننو ئه‌وانه‌ی ده‌یزانن بیریان نه‌ماوه. دووباره‌شی ده‌كه‌ینه‌وه كه كه‌س نازانێت چی له‌و داهاته‌ی نه‌وت دێت به‌ڵام ئێستا هه‌موو دڵنیان بۆ كورد نییه چونكه مالیكی بوجه‌و مووچه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه، هه‌رێمیش ئاماده نییه ئه‌و پاره‌ی سپییه‌ی نه‌وتی ڕه‌ش بۆ ڕۆژی ڕه‌شتری كورد به‌كاربهێنێت.
چاوه‌ڕێش ناكه‌م له‌م هه‌ڵوێسته‌ی دوایی بارزانی یه‌كێتی هیچ شتێك بدركێنێت نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانی داوای كردووه یه‌كێتیش له لیستی تیرۆر ده‌ربكرێت به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو پارتی له داهاتی نه‌وت سوودمه‌نده.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2014-02-04-074.html