گومانی حاڵه‌تێكی مردن له هه‌ڵه‌بجه هه‌یه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هیچ حاڵه‌تێكی مردن به ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز نییه
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان تووشبووانی په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز له هه‌رێمدا 23 كه‌سن‌و هه‌موویان چاره‌سه‌ر كراون‌و تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه. ئه‌وه‌ی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌ت باسی نه‌كردووه حاڵه‌تێكی مردنی منداڵێكه له هه‌ڵه‌بجه شه‌هید كه به‌پێی هه‌ندێك هه‌واڵی سه‌ره‌تایی پاش مردنی ده‌ركه‌وتووه كه به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. شایه‌نی باسكردنه كه په‌تاكه له هه‌ڵه‌بجه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبۆته‌وه‌و ژماره‌ی تووشبووان له ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌ت گه‌وره‌تره هاووڵاتییانیش ئه‌وه بۆ هاتنی گه‌شتیاری ئێرانیی ده‌گه‌ڕێننه‌وه. به‌پێی ژماره‌ی (5027) رۆژی 16/11/2009 ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له‌كۆی 23 حاڵه‌تی تووشبوون ته‌نها 9 حاڵه‌ت له پارێزگای سلێمانی تۆماركراوه له‌كاتێكدا له پارێزگای كه‌ركووك 48 حاڵه‌تی تووشبوون هه‌یه.
------------------------
www.zagros.org/2009/news/news-2009-11-18-048.html