مامۆستایانی زانكۆ‌و سه‌د هه‌زار دیناری پاداشتی سه‌رپه‌رشتیكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی قوتابیان
ده‌نگوباسی ئه‌وه هه‌یه كه زانكۆی سلێمانی ئه‌و بڕی سه‌د هه‌زار دیناره ببڕێت كه ده‌درێت به مامۆستایانی زانكۆ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌رچوونی قوتابیانی دواقۆناغ. به‌پێی ئه‌و بڕیاره كۆنه بڕی سه‌د هه‌زار دینار ده‌درێت بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌و به‌م جۆره چه‌ند لێكۆڵینه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێت مامۆستاكه ئه‌وه‌نده سه‌د هه‌زار دیناری وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی كه ئه‌و بڕیاره هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و به‌پێی قوتابییه‌كی زانكۆ تێبینی كراوه مامۆستاكان ساردبوونه‌وه له سه‌رپه‌رشتیكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و كه‌متر بایه‌خ به قوتابیان ده‌ده‌ن.
-----------------------------------------------------------------------
www.zagros.org/2009/news/news-2009-11-07-047.html