له قوتابخانه‌ی شاكر فه‌تاح شه‌ڕه ده‌مانچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر‌و جێگره‌كه‌یه‌تی له قه‌رده‌داغیش قوتابییان قوتابخانه‌كه‌یان ده‌سووتێنن
هه‌فته‌ی ڕابوردوو له قوتابخانه‌ی شاكر فه‌تاح‌و له‌به‌ر مونافه‌سه‌ی مودیری به‌ڕێوه‌به‌ر‌و جێگره‌كه‌ی كه ئافره‌ته ده‌بێته شه‌ڕیان. به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه پێشتر بۆ ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك ساڵ له سه‌ید سادق ده‌وامی كردووه‌و له 1994 نه‌قڵی سلێمانی كراوه‌و كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بووه‌و تا ئه‌مساڵ له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بووه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م دواییه‌دا بووه گۆڕان بڕیار درا له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لاببرێت‌و جێگره‌كه‌ی ببێته به‌ڕێوه‌به‌ر. به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد‌و بووه كێشه‌و شه‌ڕ ئافره‌ته‌كه‌ش مێرده‌كه‌ی خۆی بۆ قوتابخانه بانگ كرد‌و بووه شه‌ڕه ده‌مانچه له قوتابخانه‌كه. به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌شه‌وه ئه‌و چه‌ند ڕۆژه ده‌وام له قوتابخه‌نه‌كه‌دا نه‌بوو له‌كۆتاییشدا بڕیاره‌كه جێبه‌جێ كرا‌و جێگره‌كه كرایه به‌ڕێوه‌به‌ر. له‌لایه‌كی تره‌وه قوتابییان گوندی به‌رده‌كه‌ڕ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی قه‌ره‌داغ قوتابخانه‌كه‌یان سووتاند. پێگه‌ی زاگرۆس تا ئه‌م ساته هۆی سووتاندنه‌كه‌ی بۆ ساغ نه‌بۆته‌وه به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵی سه‌ره‌تایی ڕه‌نگه له كاردانه‌وه‌ی ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه بووبێت.