به چه‌كی كیمیایی ده‌شوبهێنن
سه‌پاندنی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه
وه‌كو نه‌ریتی ده‌سه‌ڵاتی كوردی به سه‌پاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر به‌ون‌و خزمه‌تی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رچیش جێگه‌ی قبووڵی هاووڵاتییان نه‌بن به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پێنرابوو سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی خه‌ڵك. خه‌ڵكی شاره‌كه له ناڕه‌زایی خۆیان له‌و به‌ڕێوه‌به‌ره به چه‌كی كیمیایی ده‌شوبهێنن‌و ده‌ڵێن سه‌ددام حسێن كیمیایی بۆ ناردین یه‌كێتیش دكتۆر (ئاكۆ)یان بۆ ناردین. پاش شكستی یه‌كێتیش له هه‌ڵبژاردندا باس له گۆڕینی ئه‌و دكتۆره ده‌كرێت به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ته‌نها ده‌موچاو ده‌گۆڕێت‌و سیاسه‌تی خۆی ناگۆڕێت به‌دیله‌كانی ئه‌و دكتۆره له‌و باشتر نین.