|
فه‌وزای په‌روه‌رده بڕیاری سه‌یر بۆ ده‌ستپێكردنی ده‌وامی قوتابخانه ده‌درێت
وه‌كو هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌زگاكانی په‌روه‌رده فه‌وازی خۆیان سه‌لماند كاتێك بڕیار درا 15/9 ده‌وامی قوتابخانه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2009-2010 ده‌ست پێبكاته‌وه هه‌رچه‌نده ته‌نها پێنج رۆژ بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌مێنێت‌و به‌م شێوه‌یه قوتابییه‌كان ته‌نها سێ رۆژ ده‌وام ده‌كه‌ن ئه‌ویش له 15 تا 16ی مانگ‌و دوای ئه‌وه‌ی 17/9 هه‌ینییه‌و ده‌وام نییه له‌كاتێكدا 18/9 رۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش جه‌ژنه‌و قوتابی ده‌وام ناكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ش پچڕان له خوێندن به‌هۆی جه‌ژنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌ڵام له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه 13/9 دوایه‌مین رۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی ئیكماله‌كانه كه‌چی پێویسته دوای دوو رۆژ ئه‌و قوتابییانه ده‌وام بكه‌ن بێئه‌وه‌ی بزانن له كام پۆلدا ده‌وام بكه‌ن چونكه نازانن ده‌رده‌چن یان نا. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م‌و دوایه‌مین حساباتی هه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده نییه‌و وێرانیی په‌روه‌رده له بواره‌كانی تردا گه‌وره‌تره.
|