|
یه‌كێتی‌و مه‌لا بهختیارو ئیتیلاعات تاوانباركراون سێ لاوی مه‌ریوان ده‌كوژرێن
خه‌تیبی شاری مه‌ریوانی كوردستانی ئێران هێرشی كرده سه‌ر یه‌كێتی‌و مه‌لا بهختیارو تاوانباری كردن به كوشتنی سێ لاوی شاره‌كه، كه یه‌كێكیان كوڕی خۆیه‌تی. مه‌لاكه هه‌روه‌ها ئیتیلاعاتیشی به‌وه تاوانبار كردووه كه هه‌ر كه‌سێك بچێته دیوی ئێران ئه‌وان پێی ده‌زانن ئیتر چۆن ئاگایان له بكوژه‌كان نه‌بووه. ئه‌و سێ لاوه له‌كاتی ده‌رچوونیان له مزگه‌وت له‌لایه‌ن كه‌سانی نادیاره‌وه كوژران‌و یه‌كێكیان كه كوڕی مه‌لاكه تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به ئه‌نساره‌وه دراوه‌ته پاڵ. مه‌لاكه تاوانه‌كه‌ی خسته پاڵ یه‌كێتی‌و به‌تایبه‌تی مه‌لا به‌ختیار كه ئه‌وان بكوژه‌كانیان ناردووه. كوشتنی ئه‌و سێ لاوه ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له شاره‌كه لێكه‌وته‌وه.
|