|
فه‌رمانده‌یی ئه‌ندامه‌كانی به ته‌ڵاق سوێند ده‌دات‌و مه‌لاكان ده‌ڵێن ته‌ڵاقه‌كه ناكه‌وێت
له‌به‌ر نه‌بوونی متمانه‌ی یه‌كێتی به ئه‌ندامه‌كانی سه‌باره‌ت به ده‌نگدان، فه‌رمانده‌یی یه‌كێتی پێشمه‌رگه‌و سه‌ربازه‌كانی سوێند دا كه ده‌نگیان بۆ لیستی كوردستانی‌و مه‌سعوود بارزانی داوه. سوێنده‌كه به خوا‌و به خوێنی شه‌هیدان‌و پاشان به ته‌ڵاق بوو. ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی فه‌رمانده‌یی كه به‌و شێوه‌یه ده‌نگیان نه‌دابوو به‌ڵام ناچار بوون سوێند بخۆن نه‌وه‌كو ده‌ربكرێن له ترسی كه‌وتنی ته‌ڵاقه‌كه‌یان له مه‌لایان پرسیبوو ئه‌وانیش وتیان ئه‌و سوێنده حساب نییه‌و ته‌ڵاقه‌كه‌یان ناكه‌وێت چونكه به‌زۆر پێیان كراوه.
|