|
هێزه‌كانی یه‌كێتی له كۆمه‌ڵگه‌ی پیره‌مه‌گروون ده‌مێننه‌وه
تا ئێستا هێزه‌كانی یه‌كێتی له كۆمه‌ڵگه‌ی پیره‌مه‌گروونی نێوان سلێمانی‌و دوكان ماونه‌ته‌وه‌و ئه‌مڕۆ سه‌عات 12 ی نیوه‌ڕۆ هێزه‌كان گۆڕاون. ئه‌و هێزه‌ی یه‌كێتی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن بۆ چاوترساندنی لیسته‌كانی تری غه‌یری كوردستانی چووبوونه كۆمه‌ڵگه‌كه‌و بریتی بوون له جه‌ماعه‌تی مامه غه‌فه‌ی كۆیه‌و 25 تا 30 سه‌یاره بوون‌و له كۆمیته‌ی یه‌كێتی نیشته‌جێ بوون، ئه‌مڕۆش 30 كه‌سی تر چوونه‌ته جێگه‌یان كه هه‌ر خه‌ڵكی كۆیه‌ن‌و بڕیاره تا 15/8 له‌وێدا بمێننه‌وه‌و ئه‌وانه وه‌كو ئه‌وانه‌ی پێشوویان كه‌سانی تایبه‌تن. ئه‌و هێزانه له حاڵه‌تی ئینزاردان به‌رامبه‌ر به لیستی گۆڕان. له بازگه‌ی پیره‌مه‌گروونیش چه‌كداره‌كان هه‌روه‌ها له حاڵه‌تی ئینزاردان. له ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش كارمه‌ندانی ئاسایشی سه‌ر به لیستی گۆڕان یه‌ك یه‌ك بانگ ده‌كرێن‌و هه‌ڕه‌شیان لێده‌كرێت.
|