|
|
|

|
|
سلێمانی- وێنه‌كه وه‌رگیراوه |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
هه‌زاران چه‌كدار گه‌مارۆی گرده‌كه ده‌ده‌ن یه‌كێتی سلێمانی ده‌گه‌یه‌نێته لێواری جه‌نگ
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیستی گۆڕان كه زاگرۆس ئه‌م زانیارییانه‌ی لێ ده‌ستكه‌وتووه دوێنی شه‌و، 26/27-7 هه‌زاران چه‌كدارانی یه‌كێتی گه‌مارۆی گرده‌كه‌ی زه‌رگه‌ته‌یان دا كه سه‌ركردایه‌تی‌و كه‌ناڵه‌كانی گۆڕانی تێدایه. له وه‌ڵامی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ش گۆڕان چوار سه‌د كه‌سیان هه‌بووه به چه‌كه‌وه به‌رگری له خۆیان، له‌و چوار سه‌ده‌شه په‌نجایان تفه‌نگی قه‌ناسیان پێ بوو. ئه‌ندامانی گۆڕان له گرده‌كه سێ هێڵی به‌رگرییان دامه‌زراندبوو و ئاماده بوون به‌رگری له گرده‌كه بكه‌ن و گه‌وره‌ترین زیان به هێزی په‌لامارده‌ر بگه‌یێنن. ئه‌و حاڵه‌ته ترسناكه‌ش به‌هۆی ته‌ده‌خولی ئه‌مه‌ریكییه‌كان‌و به‌ریتانییه‌كان كۆتایی پێهات كه دوای په‌یوه‌ندیی گۆڕان پێوه‌یان فه‌رمانیان به یه‌كێتی دا هێزه‌كانیان بكشێننه‌وه. شایه‌نی وتنه له چه‌ند شوێنێكی كوردستاندا ئه‌ندامانی لیستی كوردستانی په‌لاماری باره‌گاكانی گۆڕان‌و خزمه‌تگوزارییان داوه چ به ته‌قه كردن‌و چ به‌تاڵان كرد‌و سووتاندن.
|