|
|
|
|
|
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن - وه‌رگیراوه |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه لیستی "ته‌ڕه‌زانی" پێشێلكاری ده‌كات
هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌نگاوی هه‌ڵبژاردنه‌وه لیستی تاڵه‌بانی-بارزانی "ته‌ڕه‌زانی" ده‌ستی كردووه به پێشێلكاری‌و ته‌زویر. ئاسایشی سه‌ر به ته‌ڕه‌زانی سندووقه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌تی ڕۆژی 23-7ی ناوچه‌كانی پیره‌مه‌گروون‌و سووسێ‌و ده‌ربه‌ندیخانیان بردووه. به‌پێی سایتی یه‌كگرتوو سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه كه ئاسایش سندووقه‌كانی ده‌نگدانی ئه‌و ناوچانه‌ی بردووه‌و نه‌یهێلاوه نوێنه‌ری كیانه‌سیاسییه‌كان به‌دوایدا بچن. له سایتی یه‌كگرتوودا هاتووه كه : ((له‌لایه‌ن خۆیه‌وه(به‌ختیار ئه‌حمه‌د) نوێنه‌ری لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌ت به‌سایتی یه‌كگرتووی ڕاگه‌یاندووه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی هێنانی سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ كۆمسیۆنی باڵا لقی سلێمانی له‌بازگه‌ی كه‌ڵه‌وانان ڕاده‌گیرێن كه نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كیانه‌سیاسییه‌كان و كۆمسیۆنیشیان له‌گه‌ڵدا بووه، هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌ره‌و شاری سلێمانی ده‌به‌ن. هه‌مان سه‌رچاوه وتیشی: سندووقه‌كانی ده‌نگدان هی ناوچه‌كانی پیره‌مه‌گروون و قه‌ڵای سوسێ و ده‌ربه‌ندیخان بوون. له‌دوای ئه‌وه‌ش كه هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش سندووقه‌كان ده‌به‌ن، ئه‌ندامی كیانێكی سیاسی به‌ئۆتۆمبێل دوایان ده‌كه‌وێت و ڕێگرییان لێده‌كات. به‌ڵام تا ئێستا ڕوون نه‌بۆته‌وه ئایا ئه‌و هێزانه بۆچی ئه‌و كاره‌یان كردووه‌و ئه‌وه‌ش نازانرێت ئایا سندوقه‌كان ته‌زویری تێداكراوه‌یان نا.؟)). له‌لایه‌كی تره‌وه له چه‌ند مزگه‌وتێكدا‌و له وتاری هه‌ینیی ئه‌مڕۆدا مه‌لا ته‌ڕه‌زانییه‌كان بانگه‌شه‌یان بۆ لیستی ته‌ڕه‌زانی كردووه‌و دوایان له نوێژخوێنان كردووه ده‌نگی بۆ بده‌ن‌و له مزگه‌وتێكدا مه‌لایه‌كی ته‌ڕه‌زانی هێرشی كرده سه‌ر لیستی 59ی خزمه‌تگوزاری‌و چاكسازی.
|