|
ته‌زویركردن له هه‌ڵبژاردن،بێشه‌رعیه‌و خیانه‌ته له خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و موسڵمانان راپۆرتی دڵشاد هه‌رته‌لی-هه‌ولێر
ته‌زویرو ساخته‌كاری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تاوان و شتێكی نادروست و قه‌ده‌غه‌یه و رێگه پێنه‌دراوه،چونكه ده‌چێته رێزی شایه‌تی درۆ و غه‌ش و فێڵ،وه‌ك ده‌بینین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌یانی رۆژی شه‌ممه27/7 به‌ڕێوه ده‌چێت،هه‌ر چه‌نده كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان،دڵنیایی ته‌واوی داوه كه ته‌زویر ناكرێت،به‌ڵام خه‌ڵك ترسیان هه‌ر هه‌یه كه هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ته‌زویر بیكه‌ن،وه‌ك بینیشمان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به نه‌خۆشان و هێزه ئه‌منییه‌كان و زیندانیان كه رۆژی پێنج شه‌ممه23/7 به‌ڕێوه‌چوو،لیستی ده‌سه‌ڵاتدار چه‌ندان خروقاتی جۆراو جۆری ئه‌نجام دا،مامۆستایانی ئاینیش خه‌ڵك وشیار ده‌كه‌نه‌وه خۆیان له‌و كاره بپارێزن،چونكه ئه‌م كاره هه‌م له ئاینی پیرۆزی ئیسلام قه‌ده‌غه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسیه. مامۆستا ناردر كانی كورده‌یی وتاربێژ و پێشنوێژی مزگه‌وتی خالیدی كوڕی وه‌لید له‌شاری هه‌ولێر،باسای له‌وه‌كرد كه ته‌زویر شتێكی ناڕاست و نادروسته و پێچه‌وانه‌ی راستیه،ئه‌و وتی:"ته‌زویر له ویزڕه هاتووه واته له گوناهكردن،هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن ته‌زویر ماناكه‌ی ئه‌وه‌یه كه شتێك بگۆڕی به‌شتێكی تر،خوای گه‌وره‌ش نه‌هی لێكردووه،به‌كورتی ده‌توانین بڵێن وه‌كو بوختان و ناراستێكه كه ده‌روستده‌كرێت،ئه‌وه‌شتێكی ناڕاست و نادروسته و به راست پێشانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن". ناوبراو وتیشی:"ته‌زویر له‌هه‌ر شتێكه‌وه بێ به‌تایبه‌تی له هه‌ڵبژرادن،ئه‌وه هه‌م شتێكی بێشه‌رعیه و هه‌م خیانه‌ته مرۆڤ له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(ص) و موسڵمانان ده‌یكات،ئه‌و كه‌سه‌ی به‌و كاره هه‌ڵده‌ستێ،گوناهێكی له‌سه‌ر ده‌نوسرێ بۆ رۆژی دوایی،له‌و كه‌سانه‌ش حساب ده‌كرێت كه شاهیدی به‌درۆی داوه،چونكه خوای گه‌وره له قورئان ده‌فه‌رموێت(شاهێدی بۆ خوا جێبه‌جێبه‌كن)یان ده‌یفه‌رموێت(شاهیدی مه‌شارنه‌وه)". مامۆستاناردر خه‌ڵكی هۆشیار كرده‌وه و ئامۆژگاری كردن كه خۆیان له ته‌زویر كردن بپارێزن،چونكه هه‌م ئاینی پیرۆزی ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافه مرۆڤ و دیموكراسیه،ناوبراو وتی:"ئامۆژگاره‌ی ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه پابه‌ندن به‌دین و ئاینی ئیسلام و باسی دینی خوا ده‌كه‌ن،ئه‌وه له ئیسلام دا حه‌رامه،ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باسی مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموكراسی و یه‌كسانی ده‌كه‌ن،ئه‌وانه‌ش پێچه‌وانه‌ی دروشمه‌كانی خۆیانه كه هه‌ڵیان گرتووه،كه به‌شتێكی نادروست ده‌یانه‌وێ بێن فێڵ له خه‌ڵكی بكه‌ن،ئه‌و به‌ڵین و وه‌عدانه‌ش كه ده‌یده‌ن،ئه‌وه‌شتێكه كه ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت،نه‌ك هه‌ر به‌ڵێن و وه‌عده‌دان بیێ". مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی وتاربێژ و پێشنوێژی مزگه‌وتی عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم دزه‌یی له‌شاری هه‌ولێر،وتی:"ته‌زویر هه‌ر كه‌سێك بیكات جائیز نییه،چونكه ته‌زویر راستییه‌كان ده‌شوێنێ و حه‌قیقه‌تی شته‌كان تێكده‌دات،مسداقیه‌تی هه‌ڵبژاردانیش ده‌گۆرێ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌زویركردن له هه‌ڵبژاردن ده‌چێته بابه‌تی غه‌شكردنه‌وه،پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رمووی(هه‌ر كه‌س غه‌ش بكات له ئێمه نیه)،كه‌واته ئه‌گه‌ر غه‌یری ئیسلامیش غه‌ش بكات بۆ خه‌ڵكی ئیسلامی جائیز نیه غه‌ش بكات،مه‌گه‌ر وڵاتێك فه‌وزه‌وی بێ و كه‌س كتابی كه‌س نه‌خوێنێته‌وه،ئه‌و وه‌ختیش ئه‌چێته بابی ئیعتیدا و ده‌بێته ته‌عدا،له‌و كاته‌ش موسڵمان جائیزه به‌رگری له خۆیان بكه‌ن،ئه‌گه‌ر بزانن به‌رامبه‌ره‌كه‌یان سته‌میان لێده‌كات،ئه‌گه‌ر بزانی ده‌نگی ته‌زویر دروست ده‌كات،ده‌بێ تۆش ته‌زویر دروست بكه‌ی". مامۆستا سه‌لیم وتیشی:"به‌ڵام وه‌كو خۆپاراستن له ته‌زویر،ده‌بێ موسڵمانان خۆیان بپارێزن،میلله‌تی كوردیش به‌شی هه‌ره زۆری موسڵمانه،هه‌تا ته‌وژمه عه‌لمانیه‌كه‌ش خۆیان به‌كافر نازانن،هه‌تا بڵێن ئه‌وانه بۆیان جائیز بێ ته‌زویر بكه‌ن،دیاره ته‌زویش به‌و رێژه زۆره ناكرێت وه‌كو له‌ساڵانی رابردوو ده‌كرا،رێژه‌كه‌ی زۆر كه‌م بۆته‌وه". ناوبراو ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كر خۆیان له‌و كاره بپارێزن،ئه‌و ده‌یگوت:"داوا له هه‌ر كوردێكی به‌شه‌ره‌ف،كه خۆی به كورد و كوردستانی ده‌زانێ،خۆیان پارێزن له‌و كاره هه‌ڵه و خه‌شه‌ی كه راستیه‌كان ده‌شوێنێ،هه‌روه‌ها خۆیان بپارێزن له‌ته‌زویر و له‌كاری خه‌ش و له‌ده‌نگدان له‌جیاتی خه‌ڵك،یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خوێنده‌واریان نیه و تۆ بچی ده‌نگه‌كه‌ی بۆ بگۆرێ و بۆ بده‌ی به‌كه‌سێكی تر،چونكه ئه‌مه ئه‌مانه‌ت فه‌وتانه". مامۆستا مه‌حمود فه‌قێ وتاربێژ و پێشنوێژی مزگه‌وتی عوسمانی كوری عه‌ففان له‌شاری هه‌ولێر،وتی:"ته‌وزیر خۆی له خۆیدا خیانه‌ته،ئه‌گه‌ر له‌لایه‌نێكی موسڵمانیش بیكه‌ن،خیانه‌ته‌كه حه‌تمه‌ن گه‌وره‌تر". مامۆستا مه‌حمود وتیشی:"پێغه‌مبه‌ر(ص) ده‌فه‌رموێ(ئه‌وه‌ی غه‌ش بكات له ئێمه نیه)،پێوێسته موسڵمان خۆی له‌و جۆره كارانه به‌دوربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاین و ئه‌خلاقی توشی له‌كه‌داربوون نه‌بێت". مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی پێچه‌وانه‌ی هه‌ر دوو مامۆستاكه راێكی تری هه‌بوو،ئه‌و وتی:"داوا له خه‌ڵكی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان ده‌كه‌م له به‌ره‌به‌یانێكی زوودا،بچن ده‌نگی خۆیان بده‌ن،پێش ئه‌وه‌ی له‌بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌ره‌قه نه‌مێنێ،چونكه زۆر جار شتی وابووه،با ئه‌وان یه‌كه‌م كه‌س بن ده‌نگی خۆیان بده‌ن و خه‌ڵكی تر بێنن كه سارد و سڕن یان نه‌خۆشن یان گرفتیان هه‌یه و ده‌نگیان پێبده‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان نه‌فه‌وتێت". مامۆستا مه‌حمودفه‌قێ،ئه‌وه‌شی وت:"من وه‌كو ره‌ئی خۆم داوا له هه‌موو خه‌ڵكی ده‌كه‌م بچن ده‌نگبده‌ن،چونگه ده‌نگ نه‌دان بۆنی گوناهی لێدێت".
|