|
|
|

|
|
سه‌ركرده‌ی چوار حزبه‌كه-له سایتی كۆمه‌ڵنیوز وه‌رگیراوه |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
به‌پێچه‌وانه‌ی لیسته‌كانی هۆڕن‌و زوڕنا چوار حزبه‌كه ئاهه‌نگێكی شارستانییانه ده‌گێڕن
ڕۆژی 11-7 له بناری شاخی گۆیژه كه به‌سه‌ر سلێمانیدا ده‌ڕوانێت لیستی 59 ی چوار حزبه‌كه ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ریی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكه‌كانیان سازدا. له‌و ئاهه‌نگه‌دا جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو كه هه‌زاران كه‌س بوون به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیی دوور له زۆڕناژه‌نین‌و هۆڕن لێدان كه بوونه‌ته مۆركی تایبه‌تی لیستی گۆڕان‌و لیستی كوردستانی به‌ره‌و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه چوون‌و گوێبیستی وتاری چوار سه‌ركرده‌كه بوون. سه‌ركرده‌كان ئه‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه لیسته‌كه‌یان یه‌كه‌م لایه‌ن بوو به‌سته‌ڵه‌كی سیاسیی كوردستانی شكاند‌و وه‌كو موعاره‌زه‌ی چالاك ده‌ركه‌وت. ته‌ئكیدیشان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه گۆڕانكاری به هاتوهاوار نابێت، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه بیروڕای جیاواز له یه‌ك لیستدا نیشانه‌یه‌كه له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه كۆمه‌ڵگه له‌جیاتی په‌رتكردنی. له‌میانه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌شدا پاڵێوراوانی لیسته‌كه سوێندیان خوارد كه پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه بن كه داویان‌و كه هه‌وڵ بده‌ن لیژنه‌یه‌كی نه‌زاهه‌ت پێكبهێنرێت بۆ لێپرسینه‌وه له سامانی به‌رپرسیاران‌و كه خۆیان یه‌كه‌م كه‌س ده‌بن سامانی خۆیان له‌به‌رده‌م ئه‌و لیژنه‌یه‌دا ئاشكرا بكه‌ن. شایه‌نی وتنه لیستی 59 ی خزمه‌تگوزاری‌و چاكسازی دوو حزبه ئیسلامییه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌گه‌ڵ دوو حزبی نیشتمانی كۆده‌كاته‌وه كه حزبی سۆشیالیستی كوردستان‌و حزبی زه‌حمه‌تیكێشانی كوردستان. پاش ئاهه‌نگه‌كه جه‌ماوه‌ره‌كه به‌هه‌مان شێوازی شارستانییانه شوێنه‌كه‌یان جێهێشت‌و چوونه‌وه شوێنی خۆیان. ئاماده‌كارانی ئاهه‌نگه‌كه‌ش ڕێنمایان دابوو كه سه‌یاره‌كان كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو شار ته‌نها لایت دابگیرسێنن‌و ئاڵا هه‌ڵكه‌ن بێئه‌وه‌ی كه‌س هاوار بكات یان هۆڕن لێبدات.
|