|
هه‌وادارێكی گۆڕان ته‌قه به‌ئاسمانی بنكه‌یه‌كی بانگه‌شه‌كردنی لیستی "ته‌ڕه‌زانی" ده‌كات
شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه 30-6/1/7 له‌سه‌ر شه‌قامی تووی مه‌لیك گه‌نجێكی سه‌ر به لیستی گۆڕان له سه‌یاره داده‌به‌زێت‌و ده‌چێته به‌رده‌م كۆمیته‌ی تووی مه‌لیكی یه‌كێتی كه بنكه‌یه‌كی بانگه‌شه بۆ لیستی تاڵه‌بانی-بارزانی "ته‌ڕه‌زانی"ی تێدایه. گه‌نجه‌كه به ده‌مانجه‌و به‌رامبه‌ر بنكه‌كه ته‌قه به ئاسماندا ده‌كات. ئاسایشه‌كانی بنكه‌كه ده‌چنه پێشه‌وه لێی‌و تكای لێده‌كه‌ن سواری سه‌یاره‌كه‌ی بێت. هه‌ر له‌هه‌مان بنكه‌دا هه‌وادارانی لیستی گۆڕان به به‌رچاوی ئاسایشه‌كان‌و كه‌سانی ناو بنكه‌كه پۆسته‌ر‌و ئاڵاكانی لیستی "ته‌ڕه‌زانی" ده‌دڕێنن. له‌م ماوه‌یه‌شدا له‌هه‌مان گه‌ڕه‌كدا چه‌ند جارێك ده‌نگی ته‌قه بیسترا.
|