|
تاڵه‌بانی له هه‌ڵه‌بجه‌دا 2 ملیۆن دۆلار‌و 500 ده‌مانچه دابه‌ش ده‌كات
رۆژی چوارشه‌ممه 1/7/2009 تاڵه‌بانی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كرد. له‌و سه‌ردانییه‌دا تاڵه‌بانی بڕی دوو سه‌د ده‌فته‌ر (دوو ملیۆن دۆلار)و پێنجسه‌د ده‌مانچه‌ی به‌كارنه‌هاتووی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه دابه‌ش كرد. له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌و ده‌مانچانه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش كرا سه‌رۆك عه‌شیره‌ت‌و مه‌لا‌و كه‌سانی دیارْ ته‌نانه‌ت كه‌سانی ئێرانیش بێبه‌ش نه‌بوون. به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش یه‌كێتییه‌كانی ناو هه‌ڵه‌بجه به‌و كاره ناڕازی بوون‌و هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنانیان كرد. به‌رپرسێكی یه‌كێتی له هه‌ڵه‌بجه‌دا وتی كه هه‌واڵیان بۆ تاڵه‌بانی ڕه‌وانه كردووه‌و تێدا هه‌ڕه‌شه‌یان كردبوو ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی دانیشتنیان له‌گه‌ڵ نه‌كات ئه‌وان واز ده‌هێنن. به‌رپرسه‌كه وتیشی كه ئه‌وان وتوویانه كه "ئێمه ڕه‌نجمان داوه كه‌چی تاڵه‌بانی ده‌فته‌ره دۆلار‌و ده‌مانچه به سه‌رۆك عه‌شره‌ت ده‌دات". شایه‌نی وتنه كه له‌ماوه‌ی نێوان عه‌ربه‌ت‌و هه‌ڵه‌بجه كه تاڵه‌بانی به‌و ڕێگه‌یه‌دا ڕۆشتبوو ژماره‌یه‌كی زۆری پۆلیس بۆ پاسه‌وانیی ڕێگه‌گه دانرابوو، هێلكه‌ی كۆڵاویش درا به‌و پۆلیسانه، كه له‌به‌ر هه‌تاوی سووتێنه‌ری ته‌ممووزی شاره‌زوور بۆ چه‌ندین سه‌عات وه‌ستابوون، به‌ڵام بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه لیستی كه‌باب كرابوو، فه‌رقی پاره‌كه‌ش چووه "شوێنی شیاوی خۆی".
|