|
تاپۆكردنی خانووی له‌نێوان به‌ڵێنه‌كانی تاڵه‌بانی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی تاپۆ
له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌ڵێن به هاوڵاتیانی ناو خانووه بێ تاپۆكان درا كه خانووه‌كانیان بۆ تاپۆ ده‌كه‌ن. تاڵه‌بانی بۆ زیادكردنی لایه‌نگرانی لیستی پارتی‌و یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنی به‌و خێزانانه دا كه خانووه حكومییه‌كانیان به‌سه‌ردا تاپۆ ده‌كات‌و له گه‌ڕه‌كی شێخانی سلێمانی ئه‌و هاوڵاتییانه له‌خۆشیا كه‌وتنه هه‌ڵپه‌ڕكێ كردن‌و میدیاكانی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه. ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان چاوه‌ڕێیان نه‌ده‌كرد ئه‌وه‌یه تا ئه‌و ساته به‌ڵێنه‌كان ته‌نها قسه بن. پاش سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی تاپۆ فه‌رمانبه‌ره‌كان پێیان وتن هیچمان بۆ نه‌هاتووه‌و ناتوانین مامه‌ڵه‌ی تاپۆكه‌تان بۆ بكه‌ین. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی فه‌رمانبه‌رانی تاپۆش یاساییه چونكه پێویسته هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك له هه‌ر جۆرێك فه‌رمانی نووسراوی پێ ده‌رچێت له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار‌و قسه له كاروباری حكومه‌تدا ناخوات.
|