|
مامۆستایه‌ك به به‌رپرسی لقی هه‌ولێری پارتی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی وابێت گاوانێكیش پێی ده‌كرێت
سه‌ره‌تای مانگی 6 پشتیوان سادق به‌رپرسی لقی (2)ی هه‌ولێری پارتی مامۆستاكانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددینی كۆكرده‌وه بۆ بانگه‌شه بۆ لیستی پارتی‌و یه‌كێتی‌و داوای كرد مامۆستایان هاوكاریی لیسته‌كه بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن‌و له‌كۆتاییدا پێی وتن داواكارییه‌كانیان بخه‌نه ڕوو. ژماره‌یه‌ك مامۆستا قسه‌یان كرد‌و باسی پاره‌ی كه‌می وانه‌كان‌و دابه‌شكردنی زه‌وییان كرد.. تاد، دوایه‌مین مامۆستا وتی: ئه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی وه‌كو ئه‌وه‌ی كوردستانه گاوانێك ئه‌و حوكمه پێ ده‌كرێت. مامۆستاكه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی له‌و جۆره‌و هه‌رای نایه‌وه‌و وه‌زعه‌كه‌ی له به‌رپرسی لق شێواند. له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه ته‌له‌فۆن كرا‌و پرسیار كرا ئه‌و مامۆستایه كێ بوو ئه‌و وه‌زعه‌ی شێواند به‌ڵام خۆشبه‌ختانه مامۆستاكه سه‌ر به لیستی تر ده‌رنه‌چوو به‌ڵكو پارتی بوو.
|