|
نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی ده‌دات‌و به سه‌گی پۆلیسی ده‌یپشكنێت
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی سۆرانی كرد‌و وه‌كو هه‌موو سه‌ردانییه‌ك ڕێوشوێنی ئه‌منیی زۆر توند گیرانه به‌ر. پێش گه‌یشتنی نێچیرڤان به شاره‌كه سلنگ برابوون‌و هه‌رچی سه‌یاره‌ی وه‌ستاوی سه‌ر شه‌قامه‌كانه دوور خرانه‌وه. یه‌كێكیش له‌و شوێنانه‌ی سه‌ردانییه مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی بوو. سه‌ره‌تا به پاسه‌وانه‌كانی مه‌ڵبه‌ند وترا بچنه‌وه ماڵه‌وه‌و كه‌سیان له‌وێدا نه‌مێنن، پاشان به سه‌گی پۆلیسی كه‌ولوپه‌ل‌و قه‌نه‌فه‌و هه‌موو شوێنه‌كانی مه‌ڵبه‌ند پشكنران، وه‌كو هه‌موو جارێكیش نێچیرڤان هه‌موو پێداویستییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردبوو وه‌كو چایچیی تایبه‌ت له‌ترسی خواردنی ژه‌هراوی. شایه‌نی باسه به‌رپرسانی كوردستان كه خۆیان به خاوه‌نی كوردستان‌و گه‌له‌كه‌ی ده‌زانن به‌رده‌وام له ترس‌دا ده‌ژین‌و ده‌چنه هه‌ر شوێنێك هه‌راسانی ده‌كه‌ن.
|