|
تاڵه‌بانی پێشی حاته‌می ته‌ی ده‌داته‌وه‌و خانوو و سه‌یاره‌و پاره دابه‌ش ده‌كات
له‌م مانگه‌دا جه‌لال تاڵه‌بانی ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی سازدابوو كه یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ كادیره‌كانی كۆمیته‌یه‌كی یه‌كێتیی شاری سلێمانی بوو. پاش باسكردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و كۆشش كردن بۆ سه‌رخستنی لیستی (كوردستانی)ی یه‌كێتی‌و پارتی تاڵه‌بانی به ئاماده‌بووانی وت: كێ داواكاریی هه‌یه بیخاته ڕوو. یه‌كێك له ئاماده‌بووان داوای خانووی كرد تاڵه‌بانیش به ده‌سته‌ودایه‌ره‌كه‌ی وت بۆی بنووسن، یه‌كێكی تر داوای سه‌یاره‌ی كرد‌و تاڵه‌بانی وتی بۆی بنووسن. ئاماده‌بووان داواكارییه‌كانیان خسته به‌رده‌می تاڵه‌بانی به‌ڵام یه‌كێك له ئاماده‌بووان لاوێك بوو شه‌رمی كردبوو داوا بكات تاڵه‌بانیش 15 ملیۆن دینار (12500 دۆلار)ی دایه. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پاره به فه‌رده هێنران‌و به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌ش كرا.
|