|
زانكۆی سلێمانی به ته‌ماعی په‌نجا دۆلار قوتابییان بۆ عیماد ئه‌حمه‌د كۆده‌كاته‌وه
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11-6 عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌ردانییه‌ك چووه زانكۆی سلێمانی‌و داوای كرد قوتابییه‌كانی بۆ كۆبكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌یان بۆ بكات. قوتابییه‌كان له‌و كاته‌دا له هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌دا بوون‌و كه‌سیان ئاماده نه‌بوون. دواتریش كه كه‌سیان نه‌چووبوون خه‌ڵك نێردرانه به‌شی ناوخۆیی قوتابییان‌و به‌و قوتابییانه‌یان وت بچن په‌نجا دۆلاره‌كه‌یان وه‌ربگرن. كاتێكیش قوتابییه‌كان چوون ئه‌و بڕه وه‌ربگرن بینییان بۆ ئه‌وه بانگ كراون قسه‌یان بۆ بكرێت، له‌كۆتایی قسه‌كانیشدا قوتابییه‌كان گه‌ڕانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی په‌نجا دۆلاره‌كه‌یان بدرێتێ. ئه‌و په‌نجا دۆلاره ئه‌و پاره‌یه‌یه كه ساڵی یه‌ك جار بۆ قوتابییان سه‌رف ده‌كرێت بۆ ئه‌وه شتی پێویستی خۆیانی پێ بكڕن وه‌ك جلوبه‌رگ به‌ڵام ئه‌مساڵ پێیان نه‌درابوو.
|