|
ملیاره دۆلاره ونبووه‌كه‌ی ئێران‌و ملیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان
له‌میانه‌ی موناقه‌شه‌كانی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌ماندا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ڕه‌خنه‌ی نه‌بوونی شه‌فافیه‌تیان گرت له مه‌سه‌له‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی له بودجه‌ی كوردستان وه‌ریده‌گرن‌و وه‌زیری دارایی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه نه‌دا. له‌هه‌مان كاتدا‌و له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران مه‌سه‌له‌ی دیارنه‌مانی یه‌ك ملیار دۆلار له بودجه‌ی وڵاته‌كه ورووژێنرا كه چاودێریی دارایی ئاشكرای كردبوو و سه‌رۆكی ئێستای ئێران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ددانی به‌وه نا كه هێشتا ئه‌و ملیاره دۆلاره دیار نییه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له وڵاتێكی ناوچه‌یی گه‌وره‌ی وه‌ك ئێران كه بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی هه‌یه ته‌نها یه‌ك ملیار دۆلار دیار نه‌ماوه له‌كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستاندا ملیاره‌ها دۆلار دیار نه‌ماون‌و چوونه‌ته قاسه‌كانی یه‌كێتی‌و پارتی‌و هێشتا به‌ته‌واوه‌تی نازانرێت چه‌ند ملیارن.
|