|
ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی (گرده‌كه)و (ورگه‌كه) له گه‌شتێكی زانستیدا
له‌میانه‌ی گه‌شتێكی زانستیدا قوتابیانی قۆناغی چواره‌می به‌شی ڕاگه‌یاندنی كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی بۆ دهۆك‌و زاخۆ ڕۆژی 1/6 كه یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه بۆ مه‌ڵبه‌ندی 23ی ئامێدی بانگهێشت كرابوون. به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند به قوتابییه‌كانی وت كه پاش سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌عوتی ئه‌ون له چێشتخانه‌یه‌كی شاره‌كه. به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كه باسی یه‌كێتیی بۆ كردن‌و له‌كۆتاییدا وتی كێ پرسیاری هه‌یه، هه‌ندێ قوتابیش داوایان كرد ژووره‌كانی مه‌ڵبه‌ند بگه‌ڕێن. له‌میانه‌ی گه‌ڕانیشدا قوتابییه‌كی سه‌ر به (گۆڕان) به به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی وت: تۆ له‌گوێی گادا نووستووی یه‌كێتیی چی؟ كوا یه‌كێتی ماوه، یه‌كێتی نه‌ماوه‌و هه‌موو بوونه‌ته گۆڕان. مامۆستا (ئه‌میر) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی گشتی‌و مامۆستای به‌شی ڕاگه‌یاندن وه‌ڵامی دایه‌وه كه ئه‌وانه‌ی گۆڕان به‌هه‌موویان دوو سێ كه‌سن، سه‌رۆكی به‌شیش وه‌ڵامی ئه‌می دایه‌وه كه هه‌موو یه‌كێتییه‌كانی سلێمانی بوونه‌ته گۆڕان. پاش ئه‌و سه‌ردانه قوتابییه‌كان چوونه چێشتخانه‌كه به‌ڵام له‌وێدا پێیان وترا ته‌له‌فۆن كراوه كه ده‌عوه‌ته‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و مه‌سره‌فی خواردنه‌كه له‌سه‌ر قوتابییه‌كانه.
|