|
ئایا به‌ده‌ردی 17%ـه‌كه تر ده‌چێت؟ بۆ یه‌كه‌م جار نه‌وتی كوردستان ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه
رۆژی 1-6-2009 وه‌كو یه‌كه‌م جاری مێژوو كوردستان ده‌بێت نه‌وت له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی بنێردرێته ده‌ره‌وه. نه‌وته‌كه له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری (جیهان)ی توركییه‌وه ده‌نێردرێت. به‌پێی ڕیككه‌وتنه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق داهاتی ئه‌و نه‌وته ده‌چێته‌وه بۆ به‌غدا‌و له‌وێوه به‌شی هه‌رێم ده‌درێته‌وه كه ئه‌مه داهاتێكی تره بۆ هه‌رێم ده‌چێته پاڵ رێژه‌ی 17%ی بودجه عیراق كه به‌شی كوردستانه هه‌روه‌ها به‌شی هه‌ر یه‌كێك له پارێزگاكانی هه‌رێم له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان. شایه‌نی باسه به‌پێی ئه‌زموونی جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی‌و پارتی مه‌ترسی زۆره كه به‌شێكی زۆری ئه‌و داهاته نوێیه له‌نێوان ئه‌و دوو حزبه‌دا دابه‌ش بكرێت هه‌روه‌كو بودجه‌ی 17%ی مه‌ركه‌ز. ئه‌و ڕووداوه یه‌كێكه له گرنگترین ڕووداوه‌كانی هه‌رێمه چونكه هه‌نگاوێكه بۆ پێدانی سه‌نگ‌و قورسایی به كوردستان هه‌رچه‌نده له‌هه‌مان كاتدا مه‌ترسیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه واتای ئه‌وه ده‌بێت توركیا‌و باقی وڵاتانی دراوسێ نه‌هێڵن نه‌وتی كوردستان بنێردرێته ده‌ره‌وه‌و له‌پێناوی ئه‌و نه‌وت ده‌سه‌ڵاتی كوردیی ئێستا‌و دواڕۆژ ده‌ستبه‌رداری ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی بێت.
|