|
ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدایه
تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی (هه‌ولێر) به‌ناوی پارێزگای هه‌ولێره‌وه ده‌رده‌چوو. له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا‌و به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بابه‌ت‌و هه‌واڵ بۆ لیستی پارتی‌و یه‌كێتی بڵاوده‌كاته‌وه‌و لایه‌نگیریی پێوه دیاره. له‌و ژمارانه‌ی دواییشدا ئه‌و زانیارییه لابراوه كه تێیدا ناوی پارێزگای هه‌ولێر وه‌ك خاوه‌نی ڕۆژنامه‌كه نووسراوه. شایه‌نی باسكردنه ئه‌و ڕۆژنامه‌یه جگه‌له‌وه‌ی ڕۆژانه ده‌رده‌چێت هه‌ر ژماره‌ی 25 هه‌زار دانه‌ی لێ چاپ ده‌كرێت كه گه‌وره‌ترین تیراژه له كوردستان هه‌روه‌ها به‌خۆڕایی دابه‌ش ده‌كرێت، هه‌موو ئه‌وه‌ش تێچووی ڕۆژنامه‌كه، له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگایه، ده‌گه‌یه‌نێته بڕێكی زۆر گه‌وره كه ڕۆژنامه‌كانی تر ناتوانن مونافه‌سه‌ی بكه‌ن. به‌كارهێنانی دارایی كوردستان بۆ پڕۆپاگه‌نده بۆ ده‌سه‌ڵات یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی مۆركی گه‌نده‌ڵی به‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌به‌خشێت.
|