|
ڕووی گه‌شی له ئاسمانه‌وه ڕووی كرده زه‌وی تاڵه‌بانی جامی سه‌یاره‌كه‌ی داده‌داته‌وه‌و بۆ خه‌ڵك پێده‌كه‌نێت
له ده‌رفه‌تێكی ده‌گمه‌ندا سه‌رۆكی عیراق‌و ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان به‌ئاشكرایی خۆی نیشانی خه‌ڵكی سلێمانی دا ئه‌ویش له‌كاتی ڕۆشتنی كه‌ژاوه‌كه‌ی به‌ناو شه‌قامه‌كاندا. تاڵه‌بانی كه وه‌كو به‌رپرسه‌كانی تر به سه‌یاره‌یه‌ك هاتوچۆ ده‌كات كه له‌ناو كه‌ژاوه‌كه‌دا دیار نییه‌و وه‌كو سه‌یاره‌كانی تر جامه‌كانی ڕه‌شن‌و كه‌س له‌ناوه‌وه نابینرێت ئه‌مجاره جامی سه‌یاره‌كه‌ی هه‌ڵدابووه‌وه‌و به‌ده‌م زه‌رده‌خه‌نه بۆ خه‌ڵك ته‌ماشای ده‌ره‌وه‌ی ده‌كرد. ئه‌و ڕووداوه ده‌گمه‌نه له‌و كاته‌دا دێت كه هه‌ڵبژاردنێكی گه‌رموگوڕ‌و پڕ مه‌ترسی بۆ یه‌كێتی‌و پارتی به‌ڕێوه‌یه‌و پێویست به دڵڕاگرتنی جه‌ماوه‌ر ده‌كات.
|