|
هێزیكی سوپای عیراق بازگه له نزیك چه‌مچه‌ماڵ داده‌نێت‌و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌یاره علووجه‌كاندا ده‌گرێت
ئه‌مڕۆ 19-5 هێزێكی سه‌ر به فیرقه‌ی 12ی سه‌ر به سوپای عیراق له نزیك چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و سه‌یارانه‌ی به‌ناوی (علووج) ناسراون. هێزه‌كه بازگه‌یه‌كی له نزیك شاری چه‌مچه‌ماڵ دانابوو و سه‌یاره علووجه‌كانی ڕاده‌گرت، خاوه‌نی سه‌یاره‌كه‌ی داده‌گرته خواره‌وه‌و ژماره‌ی سه‌یاره‌كه‌ی لێده‌كرده‌وه‌و سه‌یاره‌كه‌ی ده‌برد، ژماره‌یه‌ك شۆفێریشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو. خاوه‌نه‌كانی ئه‌و سه‌یارانه له‌به‌ر هه‌بوونی هێزه سه‌ربازییه‌كه هیچیان بۆ نه‌ده‌كرا هه‌رچه‌نده یه‌ك له‌وانه ئه‌فسه‌ر بوو له سوپای كوردستان به پله‌ی نه‌قیب‌و قبووڵی نه‌كرد سه‌یاره‌كه ته‌سلیم بكات به‌ڵام هێزه‌كه سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌و نزیكی ئه‌وه بوو ته‌عدای جه‌سته‌یی لێ بكات. هێزه‌كه به خاوه‌نه‌كانی سه‌یاره‌كان ده‌یانوت "ئه‌و سه‌یارانه هی خۆمانن". سه‌یاره علووجه‌كان ئه‌وانه‌ن كه له‌دوای كه‌وتنی سه‌ددام به‌تاڵانی له ناوچه‌كانی عیراق بۆ كوردستان ده‌هێنران‌و به‌شێكیان سه‌یاره‌ی حكومیی عیراقی بوون‌و حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌ی پێده‌دان، له سلێمانی له ژماره‌كانی 40 هه‌زاره‌كان تا 49 هه‌زاره‌كان، له هه‌ولێریش له ژماره‌كانی 60 هه‌زاره‌كان تا 69 هه‌زاره‌كان‌و به‌هۆی ئه‌و ژمارانه‌وه ده‌ناسران كه علووجن. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سوپای عیراق له شوێنێكی نزیكی چه‌مچه‌ماڵ كه نزیكه له جه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمه زه‌برێكی گه‌وره‌یه له هه‌یبه‌ت‌و سه‌روه‌ریی حكومه‌تی هه‌رێمه.
|