|
عیماد ئه‌حمه‌د له‌ژێر فشاری داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ هۆڵی كۆبوونه‌وه جێده‌هێڵێت
شایه‌تحاڵێك به پێگه‌ی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند كه ڕۆژی شه‌ممه 9-5-2009 له هۆڵی رۆشنبیری له چه‌مچه‌ماڵ عیماد ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، خه‌ڵكی كۆكرده‌وه‌و هه‌رچه‌نده بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه هه‌ڵمه‌تی پرۆپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ بكات به‌ڵام ئه‌و ده‌ستكرد به دیعایه‌كردن بۆ لیستی یه‌كێتی‌و پارتی و دوایی ئاماده‌یی خۆی بۆ گوێگرتن له داواكارییه‌كانی هاووڵاتییانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڕبڕی. یه‌كێك له ئاماده‌بووان هه‌ڵساو وتی 25 ساڵه خزمه‌تم هه‌یه‌و زه‌ویتان پێنه‌داوم به‌ڵام زه‌ویتان به خه‌ڵكانیك داوه نه‌ك ته‌نها موسته‌حه‌ق نییه به‌ڵكو ته‌نانه‌ت هیشتا باڵغ نه‌بوون‌و ژنیان نه‌هێناوه. یه‌كێكی تر باسی خانووه‌كانی ئه‌نفال كرد كه دراوه به كه‌سانێك هیچ كام له كه‌سوكاریان ئه‌نفال نه‌كراون. دوا به‌دوای ئه‌و داواكارییه‌ش هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناو هۆڵه‌كه داواكاریی خۆیان ده‌ربڕی‌و بوو به غه‌ڵبه‌غه‌ڵب‌و فیكوهوڕو قڕه‌قڕ، عیماد ئه‌حمه‌دیش ناچار بوو به‌په‌له هۆڵه‌كه جێبهێڵێت. شایه‌تحاڵه‌كه وتی به‌ر له هاتنی عیماد ئه‌حمه‌د لیستێكی بۆ زه‌وی ئاماده‌كرابو‌و به‌ڵام ئه‌و فریا نه‌كه‌وت وه‌ریبگرێت‌و دوایی بۆیان نارد‌و ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دا.
|