|
له‌ترسی ده‌رنه‌چوون یاخود هێنانی ده‌نگی كه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كرایه ڕاسته‌وخۆ
هاوكاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت. له‌م ڕووه‌وه بڕیار درا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه بێت نه‌ك له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مان. ئه‌و هه‌نگاوه‌ش پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند لیستێكی به‌هێزی مونافسی لیستی یه‌كێتی (باڵی تاڵه‌بانی‌و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ)و پارتی هاتوونه‌ته ناو هاوكێشه‌كه. واش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و لیستانه به‌شێكی گه‌وره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان ده‌ستبكه‌وێت‌و له‌باشترین حاڵه‌تدا زۆرینه‌یه‌كی كه‌م بۆ یه‌كێتی‌و پارتی بهێڵنه‌وه ئه‌وه‌ش كارێكی سلبیی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له په‌رله‌ماندا هه‌بێت بۆیه بڕیار درا هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕاسته‌وخۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی به جیاوازیی ده‌نگه تاكه‌كانی ده‌نگده‌ران سه‌ربكه‌وێت كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جیاوازییه‌كی كه‌می ده‌نگه‌كان به‌سه‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك به یه‌ك جار ده‌بێت‌و بواری زۆر هه‌یه بۆ ده‌ستكاری كردنی ده‌نگه‌كان له‌كاتێكدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له په‌رله‌مان كارێكی درێژخایه‌نتره‌و كه‌متر مسۆگه‌ره‌و بواری ده‌ستكاری كردنی ده‌نگه‌كانی تێدا نییه.
|