|
ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه وه‌ك په‌تایه‌كی جیهانی ده‌كات
ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز كه به‌لای كه‌مه‌وه 20 كه‌سی له مه‌كسیك كوشت‌و 8 كه‌سی تریش له ئه‌مه‌ریكا تووشی بوون بووه جێگه‌ی مه‌ترسی‌و ڕێكخراوی جیهانیی ته‌ندروستی وڵاتانی له‌و نه‌خۆشییه وریا كرده‌وه‌و وتی كه توانای هه‌یه وه‌كو په‌تایه‌ك كار بكات. له وڵاتی مه‌كسیكیش‌و له‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه قوتابخانه‌كان‌و مۆزه‌خانه‌كان داخران‌و بۆنه گشتییه‌كان هه‌ڵپه‌سێردران، له مه‌كسیكۆ سیتیی پایته‌ختیشدا كه 20 ملیۆن كه‌س دانیشتوانێتی ده‌مامك به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌شكران، حكومه‌تیش ئاگاداریی خه‌ڵكیی كرده‌وه كه زۆر له‌یه‌كتر نزیك نه‌كه‌ونه‌وه‌و له یه‌ك قاپدا خواردن نه‌خۆن. ڕاستییه‌كی تری نه‌خۆشییه‌كه كه بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه كه ته‌مه‌نی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه گیانیان له‌ده‌ست دا له‌نێوان 25 و 45 ساڵه له‌كاتێكدا ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزی زیاتر به‌ساڵاچووه‌كان‌و منداڵان ده‌كوژێت. سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه نێت.
|