|
سكۆت كارپنته‌ر‌و مایكڵ ڕۆبن: پێویسته ئۆباما هه‌موو توانای خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بابه‌تێكی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ سكۆت كارپنته‌ر‌و مایكڵ ڕۆبن بڵاوكرده‌وه كه ئه‌و دوانه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن پارتی‌و یه‌كێتی قبووڵیان نه‌كردووه سیسته‌می لیستی كراوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان پیاده بكرێت. كارپنته‌ر له سه‌نته‌ری واشنتۆن بۆ سیاسه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك‌و ڕۆبن توێژه‌ره‌وه له په‌یمانگه‌ی ئه‌مه‌ریكان ئینته‌رپرایز نووسیان كه هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنه‌كانی بۆ 19ی ئایار دواخست‌و ته‌نها له‌م دواییه‌دا بڕیاری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی داوه. دوو نووسه‌ره‌كه وتیان كه ده‌نگده‌رانی كورد ناتوانن سوود له مونافه‌سه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه وه‌ربگرن یان سوود له لیستی كراوه وه‌ربگرن‌و ناتوانن به‌راوردی بكه‌ن له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ په‌رله‌مان ده‌پاڵێورێن. هه‌روه‌ها وتیان دوو حزبه‌كه سه‌رپه‌رشتیی‌و چاودێریی سه‌ربه‌خۆیان پێشوه‌خت قه‌ده‌غه‌كردووه كه ئه‌و سه‌رپه‌رشتی‌و چاودێرییه بوونه هۆی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن له به‌شه‌كانی تری عیراقدا. كارپنته‌ر‌و ڕۆبن وتیان كه هه‌رێمی كوردستان پێشتر وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ باقیی عیراق باس ده‌كرا‌و پێویسته ئیداره‌ی ئۆبامای سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا هه‌رچییه‌ك له‌توانایدا هه‌یه بیكات بۆ ئه‌و هه‌رێمی كوردستان به‌بێ چاكسازیی سیاسی نه‌مێنێته‌وه.
|