|
یه‌ك به‌رپرسی كورد داوای لێبوردنی نه‌كردووه بۆ یه‌ك هه‌ڵه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای لێبوردن ده‌كات كه وشه‌ی كه‌مئه‌ندامی به‌كارهێناوه
قسه‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا هه‌رایه‌كی له‌ناو شه‌قامی ئه‌مه‌ریكیدا نایه‌وه كاتێك ڕایگه‌یاند كه ئاستی زانینی خۆی له یاریی بۆڵینگ هه‌روه‌كو توانای یاریزانه‌كانی ئۆلمپیادی كه‌مئه‌ندامانه. ئه‌م قسه‌یه‌ی ئۆباما دوو هه‌فته پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی ڕۆژی جیهانیی وشیاركردنه‌وه دژ به به‌كارهێنانی وشه‌ی "كه‌مئه‌ندام" هات. به‌رله‌وه‌ش دیمانه‌كه په‌خش بكرێت ئۆباما په‌یوه‌ندیی كرد به سه‌رۆكی لیژنه‌ی سپێشاڵ ئۆلیمپیكس‌و داوای لێبوردنی لێ‌كرد له‌و قسه‌یه‌ی. به‌پێی هه‌ندێ ڕاپۆرتیش ئۆباما لیژنه‌كه‌و یاریزانه‌كانی بۆ ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا بانگهێشت كرد بۆ ئه‌وه ڕایبهێنن له‌سه‌ر ئه‌و یارییه‌ی ده‌یكه‌ن. رێكخراوی سپێشاڵ ئۆلیمپیكس، كه ڕێكخراوێكی نابازرگانییه‌و له‌ماوی چل ساڵدا یاریی ئۆلیمپیی كه‌مئه‌ندامان رێكده‌خات، ڕۆژی 31ی ئازار ئه‌مساڵی وه‌ك ڕۆژی جیهانیی به‌كارنه‌هێنانی وشه‌ی كه‌مئه‌ندامی ده‌ستنیشان كردووه. سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن عه‌ره‌بی 22-3-2009 ته‌علیق: سه‌رباری ئه‌و لافه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كورد له‌باره‌ی دیموكراسی‌و كوردایه‌تی ده‌یده‌ن تا ئێستا له‌یه‌كێكیانمان نه‌بیستووه داوای لێبوردن بۆ یه‌ك هه‌ڵه‌ی بچووك بكه‌ن. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه پاساو بۆ هه‌ڵه‌كانیان ده‌كه‌ن‌و جاری واشه گوناهه‌كه ده‌كه‌نه ملی كه‌سانی تر وه‌ك چۆن مه‌سعوود بارزانی له‌به‌رده‌م میدیاكاندا ڕایگه‌یاند كه خۆی‌و تاڵه‌بانی خۆیان به تاوانبار نازانن له كاره‌ساتی شه‌ڕی ناوخۆی كورد.
|