|
كۆسره‌ت ڕه‌سوول به مه‌رجی كردنی كوڕه‌كه‌ی به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه یه‌كێتی
به‌پێی هه‌ندێ هه‌واڵ كه چاوه‌ڕێی پشتڕاستكردنه‌وه‌ن كۆسره‌ت ڕه‌سوول كه‌سی دووه‌می یه‌كێتی نیشتمانی‌و جێگری جه‌لال تاڵه‌بانی مه‌رجێكی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناو یه‌كێتی دانابوو كه بریتیی له دانانی ده‌ربازی كوڕی به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی. به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ش تاڵه‌بانی به‌و مه‌رجه قایل بووه. شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه كۆسره‌ت ڕه‌سوول یه‌كێك بوو له پێنج ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه ڕۆژی شه‌ممه 14-2-2008 ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌و چواره‌كه‌ی تر سه‌ر به كوتله‌ی نه‌وشیروان مسته‌فان، له‌و كاته‌ش كه كۆسره‌ت ڕه‌سوول له‌و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یه پاشگه‌ز بووه‌وه چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی تر سوور بوون له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان.
|