-----

 

    

pic

   
   
 

حكومه‌تێك هاووڵاتییان داده‌دۆشێت
نرخی له‌ترێك به‌نزینی سه‌رمایه‌داران له‌ ئه‌مه‌ریكا هێنده‌ی نرخی حكومییه‌تی له‌ كوردستان‌و عیراق

ئه‌و گرانییه‌ی له‌ كوردستان‌و عیراقدا هه‌یه‌ ته‌نها له‌ڕووی به‌راوردكردنه‌وه‌ پێ ده‌زانرێت. نرخه‌كانی سووته‌مه‌نی‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ی عیراق خاوه‌نی سامانێكی گه‌وره‌ی نه‌وته‌ هێشتا به‌رزه‌ له‌چاو داهاتی هاووڵاتییان. وه‌كو به‌راوردییه‌ك له‌نێوان نرخی به‌نزین له‌ ئه‌مه‌ریكا‌و عیراق‌و پاش ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی له‌ عیراقدا گه‌یشتۆته‌ نزمترین ئاست به‌ڵام هێشتا ئه‌و نرخه‌ نزیكه‌ له‌ نرخه‌كه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌رچه‌نده‌ داهاتی هاووڵاتییان ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌تر له‌وه‌ی عیراق. له‌م هه‌فته‌یه‌دا‌و به‌پێی سایتی سی ئێن ئێن نرخی گاڵۆنێك به‌نزین كه‌مێك به‌رزبۆته‌وه‌و نزیك بۆته‌وه‌ له‌ دوو دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی پێنج سه‌د دیناری عیراقی بۆ یه‌ك له‌تر‌و كه‌ نزیكه‌ له‌ هه‌مان نرخی له‌ترێك به‌نزین له‌ عیراق، به‌ڵام به‌پێی جیاوازیی نێوان داهاتی هاووڵاتییانی عیراق‌و ئه‌مه‌ریكا ئه‌و نرخه‌ بۆ عیراقییه‌كان زۆر له‌وه‌ به‌رزتره‌. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ سووته‌مه‌نی له‌ ئه‌مه‌ریكا وه‌كو زۆر كاڵای تر كه‌رتی تایبه‌ت به‌رهه‌می ده‌هێنێت له‌كاتێكدا سووته‌مه‌نی له‌ عیراق‌و كوردستاندا حكومییه‌‌و ده‌بوایه‌ زۆر هه‌رزانتر بوایه‌.