|
قه‌یرانێكی گه‌وره‌تری یه‌كێتی كۆسره‌ت ڕه‌سوول‌و چوار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه
چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عیراق ئه‌و هه‌واڵه‌یان بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن پشتڕاستكرده‌وه كه پێنج ئه‌ندامی گه‌وره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕۆژی شه‌ممه 14-2-2008 ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه. ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش مه‌ترسیی خۆیان له گۆڕانی ته‌رازووی هێزه‌كان له كوردستان ده‌ربڕی. خاتوو ئاڵا تاڵه‌بانی، برازای جه‌لال تاڵه‌بانی‌و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق، ڕایگه‌یاند كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆر مه‌ترسیداره‌و وتی ده‌ست له‌كاركێشانه‌كه به‌هۆی مه‌سه‌له‌كانی گه‌نده‌ڵییه‌وه بوو. ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق دكتۆر مه‌حموود عوسمانیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌وه‌ی به هه‌نگاوێكی باش ناونه‌برد چونكه یه‌كێتی یه‌كێكه له دوو گه‌مه‌كاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان‌و كارێك له‌م جۆره ناڕه‌زاییه‌ك دروست ده‌كات. به‌پاڵ كۆسره‌ت ڕه‌سوولیش كه جێگری تاڵه‌بانییه له یه‌كێتی‌و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمه چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی تر بریتین له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی‌و عوسمانی حاجی قادر‌و جه‌لال جه‌وهه‌ر‌و مسته‌فا سه‌ید قادر. سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن عه‌ره‌بی ته‌علیق: چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر باڵی نه‌وشیروان حسابن‌و پێده‌چێت بچنه پاڵ ئه‌وه‌وه كاتێك به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردن داده‌به‌زێت.
|