|
له درێژه‌ی دژایه‌تیی مزگه‌وت له‌لایه‌ن ((ئیقاف))ـه‌وه قه‌ده‌غه‌كردنی كۆكردنه‌وه‌ی خێر بۆ مزگه‌وت
بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ((ئیقاف)) دژ به مزگه‌وت درێژه‌یان هه‌یه. نوێترین بڕیاری ((ئیقاف)) بڕیارێكه كۆكردنه‌وه‌ی خێر بۆ مزگه‌وت له‌كاتی نوێژه‌كانی هه‌ینیی قه‌ده‌غه ده‌كات. نوێژه‌كانی هه‌ینی یه‌كێكه له ده‌رفه‌ته گرنگه‌كانه بۆ كۆكردنه‌وه پاره بۆ دروستكردنی مزگه‌وت‌و چاككردنه‌وه‌یان‌و به‌شێكی مزگه‌وته‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی هی گونده‌كان كه به‌ده‌ستی به‌عس وێرانكرابوون به‌و بانگه‌وازانه ئاوه‌دانكراونه‌ته‌وه. ماوه‌یه‌كی زۆریش بوو ((ئیقاف)) بڕیاری دابوو به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و كه‌س پاره له مزگه‌وته‌كانی هه‌ینی كۆنه‌كاته‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره زه‌برێكی توندتری له مزگه‌وت دا‌و بڕیاری دا ئه‌و ده‌رگای خێره به‌ته‌واوه‌تی دابخات. شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ماوه‌یه‌كه ده‌زگاكانی ((ئیقاف)) هه‌ڵمه‌تێكی توندیان به‌رپاكردووه له‌دژی مزگه‌وته‌كان‌و به‌ئاشكرایی له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بێزاریی خۆیان له زۆربوونی ژماره‌یان ده‌ربڕیوه. ((ئیقاف)) كه ده‌زگایه‌كه بۆ خزمه‌تكردن‌و زیادكردنی مزگه‌وته ئه‌ركی پێ‌سپێردراوی له كوردستاندا كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانه، هه‌روه‌ها ده‌وری چاوسووركردنه‌وه له‌و مه‌لایانه ده‌بینێت كه وتاره‌كانیان به‌دڵی ده‌سه‌ڵات نییه. هه‌واڵێكی په‌یوه‌ست: مانگی ڕابوردوو ((ئیقاف))ی گه‌رمیان مه‌لا عه‌بدولقادر عه‌بدولڕه‌حمانی له وتاربێژیی مزگه‌وتی حاجی ساڵح گه‌ڵاڵی له ده‌ربه‌ندیخان لابرد له‌به‌رئه‌وه‌ی باسی بیدعه‌ی كردبوو به‌تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ بۆ غه‌یری خودا. بیانووی ئیقافیش ئه‌وه‌یه باسی بیدعه كاری ئه‌و نییه. ته‌علیق: كارمه‌ندانی ئیقاف هێنده له ئیسلام نه‌شاره‌زان ده‌ڵێن باسی بیدعه كاری مه‌لا نییه، دیاره وا ده‌زانن ئه‌وه كاری عه‌زیزی وه‌یسی یان سمه‌ی ته‌پڵه!
|