|
هیلاری كلنتۆن: پێویسته ئه‌مه‌ریكا ئه‌و زیانه زۆریانه‌ی تووشی بوون چاكبكاته‌وه
هیلاری كلنتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا پاش هه‌شت ساڵ له فه‌رمانڕه‌وایی جۆرج بوش تووشی زیانی زۆر بووه له پێگه‌كه‌ی له جیهاندا‌و پێویسته ئه‌و زیانانه چاكبكاته‌وه. كلینتۆن له لێداونێك بۆ ڕۆژنامه‌نووسان وتی كه جیهان ئێستا ئاهی پشوو هه‌ڵده‌كێشێت‌و خه‌ڵكی ته‌قدیری ئه‌و ڕه‌وته نوێیه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی نوێوه، باراك ئۆباما، په‌یڕه‌وی ده‌كرێت. سه‌باره‌ت به ئێرانیش وتی كه ده‌رفه‌تێك له‌به‌رده‌م ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی. ئێرانیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه له‌سه‌ر زاری قسه‌كه‌ر به‌ناوی حكومه‌ته‌وه ڕایگه‌یاند كه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ئێران ڕووبدات، به‌ڵام هه‌ندێك چاو‌دێر ده‌ڵێن كه ئه‌و گۆڕانكارییه كتوپڕ نابێت‌و له‌یه‌ك كاتدا بریتی ده‌بێت له سه‌پاندنی سزای زیاتر له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌یه‌كی سنوورداری ده‌رگای وتووێژ. شایه‌نی باسه ئۆباما پێنجه‌شه‌ممه‌ی ڕابوردوو فه‌رمانی دا به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك گیراون له‌وانه‌ی به "ئیرهاب" تاوانبارن، دابخرێت، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه پشتگیریكردنی ئیسرائیل هه‌ر به‌هێزه ئه‌گه‌رچی به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی ئیداره‌ی جۆرج بوش نییه.
|