|
جگه له فه‌توادان به كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان په‌نا بۆ خوڕافه‌ت ده‌به‌ن حاخامه‌كانی ئیسرائیل: دایكی یوسفی پێغه‌مبه‌ر یارمه‌تیی سه‌ربازه‌كانی ئیسرائیلی له غه‌ززه دا
ژماره‌یه‌ك له ده‌ركه‌وتووترین حاخامی جووله‌كه له ئیسرائیل ئه‌و هه‌واڵه‌یان به‌ڕاست زانی كه گوایه سه‌ربازی جووله‌كه له غه‌ززه ئافره‌تێكی جوانیان بینی له شه‌ڕه‌كانیاندا كۆمه‌كی ده‌كردن‌و شوێنی جه‌نگاوه‌رانی حه‌ماسی پێ پیشان ده‌دان. به‌پێی ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئه‌حرونوتی ئیسرائیلی عوفادیا یوسف، كه گرنگترین حاخامی ڕۆژهه‌ڵاتی‌و پێشه‌وای ڕۆحیی بزوتنه‌وه‌ی شاس له وتارێكی ئاینییدا وتی كه ڕاحیل، دایكی یوسفی پێغه‌مبه‌ر، هاتبوو بۆ یارمه‌تیدانی سه‌ربازه جووله‌كه‌كان له غه‌ززه. به‌پێی وڕێنه‌كانی ئه‌و حاخامه سه‌ربازه‌كان ویستیان بچنه ناو ماڵێك به‌ڵام ئافره‌تێكی جوان له‌به‌رده‌میاندا ده‌ركه‌وت‌و پێی وتن نه‌چنه ژووره‌وه چونكه ئیرهابیی تێدایه، كه لێشیان پرسی تۆ كێیت چرپاندی "من ڕاحیلم"، دواییش ده‌ركه‌وت كه به‌ڕاستی جه‌نگاوه‌ری حه‌ماس له‌و ماڵه‌دا هه‌بوون. به‌پێی ڕۆژنامه‌كه دیارترین هه‌واڵ ئه‌وه بوو كه دوو ڕۆژ پاش ئاگربه‌ست بڵاوبووه‌وه ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی ئافره‌تێكی جوان كه یارمه‌تیی سه‌ربازه‌كان ده‌دا‌و وریای ده‌كردنه‌وه له كه‌مینه‌كانی حه‌ماس، ئه‌و هه‌واڵه‌ش له‌لایه‌ن حاخامه‌كانی جووله‌كه پشتگیریی لێكرا. ڕۆژنامه‌كه وتی كه مۆردخای ئیلیاهو، حاخامی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی له ئیسرائیل چه‌ند جارێك له‌سه‌ر گۆڕی ڕاحیل بۆ پاراستنی سه‌ربازه‌كان نوێژی كردبوو ، كاتێكیش له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگوباسه پرسیاری لێكرا وتی ئه‌مه ڕاسته‌و من ڕاحیلم نارد! به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه حاخامی جووله‌كه شلۆمۆ ئه‌ڤینار گومانی خۆی له‌و چیرۆكه ده‌ربڕی‌و وتی "كه‌سی ده‌به‌نگ باوه‌ڕ به هه‌موو شتێك ده‌كات"و وتی "ڕاحیل هه‌میشه له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌دایه‌و پێویست به به‌ڵگه ناكات كه خۆی نیشانی جووله‌كه‌یه‌ك دابێت". وتیشی "هه‌ندێك شت دێنه به‌رچاومان، ڕه‌نگه كه‌سێكی برسی یان ماندوو یان له‌ژێر فشارێكه واده‌زانێت شتێكی بینیوه كه نه‌بووه.... ده‌ركه‌وتنی ڕاحیلیش بۆ سه‌ربازه‌كان پێویستی به به‌ڵگه‌یه چونكه ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كوژران‌و ڕاحیل له‌گه‌ڵیاندا نه‌بووه، ئه‌وانی تریش نه‌كوژران‌و ئه‌ویش هه‌ر له‌گه‌ڵیاندا نه‌بووه" سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه نێت 25-1-2009 ته‌علیق: جگه له‌م خوڕافاته ئه‌وه‌ی له‌وه خراپتره پشتگیریی ئه‌و حاخامانییه بۆ تاوانه‌كانی دژی مرۆڤایه‌تی كه سوپای ئیسرائیلی ده‌یانكات به‌ڵكو هاندانی ئه‌و سوپایه بۆ ئه‌نجامدانی تاوان دژی مه‌ده‌نییه‌كان. مۆردخای ئیلیاهۆ نامه‌یه‌كی بۆ سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل ناردبوو تێیدا نموونه‌یه‌كی ته‌وراتی بۆ هێنانه‌وه له‌سه‌ر سزای به كۆمه‌ڵ‌و وتی كوشتنی خه‌ڵكه مه‌ده‌نییه بێتاوانه‌كان به‌هۆی كاره‌كانی چه‌كداره‌كانی غه‌ززه كارێكی شه‌رعییه. حاخامێكی تر به‌ناوی یسرائیل روزین داوای كرد حوكمی ته‌ورات به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا بچه‌سپێنرێت كه ڕقیان له ئیسرائیله‌و وتی به‌پێی ته‌ورات پیاوه‌كان‌و منداڵه‌كان بكوژرێن، ته‌نانه‌ت شیره‌خۆره‌كان‌و ئافره‌تان‌و به‌ساڵاچووه‌كان‌و ئاژه‌ڵه‌كان. حاخامێكی تریش وتی ئه‌گه‌ر سه‌د كه‌سمان لێ كوشتن‌و وازیان نه‌هێنا ده‌بێت هه‌زار كه‌س بكوژین، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌وه‌ستان ده هه‌زار بكوژین، پێویسته به‌رده‌وام بین هه‌تا ئه‌گه‌ر یه‌ك ملیۆن كه‌سیشمان كوشتبێت. جگه له‌وانه چه‌ندین حاخامی تر فه‌توای كوشتنی مه‌ده‌نییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیان داوه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ش كه په‌یوه‌یستن به‌ئاینه‌وه ڕایانگه‌یاندبوو كه ته‌نها له‌و كاته‌دا فه‌رمانی سه‌ربازی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ فه‌تواكانی حاخامه‌كاندا گونجابن. ئه‌لعه‌ره‌بیه نێت 17-1-2009
|