-----

 

    

Michael Heart-مایکڵ هارت

مایکڵ هارت
   
   
 

"ده‌توانن مزگه‌وته‌كانمان‌و ماڵه‌كانمان‌و قوتابخانه‌كانمان بسووتێنن به‌ڵام گیانمان هه‌رگیز نامرێ"
گۆرانبێژێكی ئه‌مه‌ریكی "مایكڵ هارت" گۆرانی بۆ غه‌ززه‌ ده‌ڵێت

"نانه‌وین" ناوی گۆرانییه‌كی گۆرانبێژی ئه‌مه‌ریكی "مایكڵ هارت"ـه‌ بۆ غه‌ززه‌ كه‌ شیعرو ئاوازی خۆیه‌تی‌و باس له‌ ته‌عداكارییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كات. بڕیاریش بوو داهاتی گۆرانییه‌كه‌ بۆ ڕێكخراوه‌ خێرخوازه‌كان بێت به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی هونه‌ری مایكڵ هارت گۆرانییه‌كه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ سایته‌كه‌یدا دابه‌زاند‌و داوای كرد بینه‌رانی سایته‌كه‌ پاش دابه‌زاندنی گۆرانییه‌كه‌ پاره‌ به‌ ڕێكخراوێكی خێرخواز، به‌تایبه‌ت (ئونروا) كه‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌، ببه‌خشن تا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ موعاناتی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان سه‌رفی بكات.
گۆرانییه‌كه‌ ده‌ڵێت:
تروسكایی ڕووناكییه‌كی سپی چاو كوێر ده‌كات
ئه‌مشه‌و ئاسمانی غه‌ززه‌ی ڕۆشن كرده‌وه‌
خه‌ڵك بۆ په‌نا ڕاده‌كه‌ن
به‌خۆیان نازانن مردوون یان زیندوون


هاتن به‌ تانك‌و فڕٍۆكه‌كانیان
به‌ ئاگری ورووژاوی وێرانكار
هیچ شتێك نامێنێ
جگه‌ له‌ ده‌نگێك له‌ناو ته‌می دووكه‌ڵ


نانه‌وین
له‌شه‌ودا، بێ شه‌ڕكردن
ده‌توانن مزگه‌وته‌كانمان‌و ماڵه‌كانمان‌و قوتابخانه‌كانمان بسووتێنن
به‌ڵام گیانمان هه‌رگیز نامرێ
نانه‌وین
ئه‌مشه‌و له‌ غه‌ززه‌


ژنان‌و منداڵان
ده‌كوژرێن‌و سه‌رده‌بڕدرێن شه‌و له‌ دوای شه‌و
له‌و كاته‌ی ئه‌وانه‌ی گوایه‌ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی دوورن
موناقه‌شه‌ ده‌كه‌ن  كێیه‌ ناڕاسته‌‌و كێیه‌ ڕاست


به‌ڵام وشه‌ بێتواناكانیان به‌بادا چوون
بۆمباكانیش وه‌كو ترشه‌ باران هاتنه‌ خوار
به‌ڵام له‌نێوان فرمێسك‌و خوێن‌و ئازار
هێشتا ده‌توانی ئه‌و ده‌نگه‌ له‌ناو ته‌می دووكه‌ڵدا ببیستی


نانه‌وین
له‌شه‌ودا، بێ شه‌ڕكردن
ده‌توانن مزگه‌وته‌كانمان‌و ماڵه‌كانمان‌و قوتابخانه‌كانمان بسووتێنن
به‌ڵام گیانمان هه‌رگیز نامرێ
نانه‌وین
ئه‌مشه‌و له‌ غه‌ززه‌..


WE WILL NOT GO DOWN
Song for Gaza
Composed by Michael Heart
2009


A blinding flash of white light
Lit up the sky over Gaza tonight
People running for cover
Not knowing whether they‌re dead or alive


They came with their tanks and their planes
With ravaging fiery flames
And nothing remains
Just a voice rising up in the smoky haze


We will not go down
In the night, without a fight
You can burn up our mosques and our homes and our schools
But our spirit will never die
We will not go down
In Gaza tonight


Women and children alike
Murdered and massacred night after night
While the so-called leaders of countries afar
Debated on who‌s wrong or right


But their powerless words were in vain
And the bombs fell down like acid rain
But through the tears and the blood and the pain
You can still hear that voice through the smoky haze


We will not go down
In the night, without a fight
You can burn up our mosques and our homes and our schools
But our spirit will never die
We will not go down
In Gaza tonight


لنكی په‌ڕه‌ی گۆرانییه‌كه‌ له‌سه‌ر سایتی مایكڵ هارت:
http://www.michaelheart.com/Song_for_Gaza.html