|
درۆزنترین كه‌سی جیهان جۆرج بوش: كاتێك سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا جێده‌هێڵم جیهان له‌جاران ئازادتره
وه‌كو خو و نه‌ریتی به‌رده‌وامی له درۆكردن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی جۆرج بوش، كه چه‌ند ڕۆژێكی تر كۆشكی "سپی" جێده‌هێڵێت، ڕایگه‌یاند كه ئه‌و كاتێك سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا جێده‌هێڵێت جیهان له‌جاران ئازادتره. به‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش بوش ویستی تا كۆتاییی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی درۆ بكات. بوش له ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا بێ ژماره وشه‌ی "ئازادی"ی به‌كارهێناوه، له‌هه‌مان ماوه‌شدا ئه‌مه‌ریكا دوو وڵاتی داگیركردووه‌و وێرانی كردوون‌و هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌زاران كه‌سی بێ‌تاوانیان كوشتووه، تۆماری پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤیش ڕه‌شتر بووه. ئه‌مه‌ریكا له‌و ماوه‌یه‌دا‌و به‌هۆی كاره‌كانییه‌وه پاساوێكی گه‌وره‌تری له‌جاران داوه به‌و ڕژێمانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی نه‌یاره‌كانیان ده‌ده‌ن‌و دادگایی نایاسایی گیراوه‌كان ده‌كه‌ن‌و گرتنی كوێرانه‌ی نه‌یاران پیاده ده‌كه‌ن‌و بۆ ماوه‌ی زۆر بێ دادگایی له به‌ندیخانه‌دا ده‌یانهێڵنه‌وه. ئه‌مه‌ریكای كاتی بوش شه‌ڕانگێزترین سه‌رده‌م بوو و ئازادییه‌كان گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه. هه‌موو خراپییه‌كان زۆرتر بوون سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش شایه‌نی ئه‌وه‌یه وه‌ك درۆزنترین كه‌سی جیهان بناسرێت.
|