پێشـــه‌كى:
گومان له‌وه‌دانیه كه رِووخانى رِژێمى دكتاتۆرى به‌عس له (نیسانى 2003)دا خاڵێكى وه‌چه‌رخانى گه‌وره وده‌سكه‌وتێكى مه‌زن بوو له ژیانى سیاسى گه‌لانى عێراق به‌گشتى و گه‌لى كوردستان ونه‌ته‌وه‌ى كورد به‌تایبه‌تى كه سنورێكى بۆ مه‌رگه‌ساته‌كانى سه‌رده‌مێك له دكتاتوریه‌ت و سه‌ركوتكردن و سرِینه‌وه‌و پاكتاوكردن و رِاگوێزران و كۆچپێكردن دانا، وده‌روازه‌ى ئاسۆیه‌كى نوێى له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌رى دۆزى گه‌لى كورد‌و خواسته‌كانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه تا ئاسووده‌بن له مه‌ترسى ئه‌گه‌ره‌كانى په‌لامارو هێرش و مه‌ترسیه‌كانى تاریكى ئاینده، و نادیارى چاره‌نووسى خۆیان.
خاڵى ئیجابى و گرنگ له‌ژیانى خه‌ڵكى كوردستاندا پاش گۆرِانى رِژێم له‌عێراقدا به‌ده‌ستورى بوونى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ردوو ئیداره‌ى هه‌رێمه‌كه‌بوون، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك هه‌لومه‌رج و ده‌رفه‌ت و فرسه‌ته‌كانى له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تى هه‌رێمدا واڵاو فراوانتر كرد و بارودۆخێكى وه‌هاش هاته ئاراوه كه‌وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و داوا‌و پێویستیه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان بێت و قه‌ره‌بووى خۆرِاگریه‌كانى ساڵانى رِابردوویان بكاته‌وه وله به‌رامبه‌رداو له‌لایه‌كى تریشه‌وه چاوه‌رِوانى و ئومێده‌كانى خه‌لكى كوردستان زیاتر و گه‌وره‌تر و فراوانتر بوون، به‌تایبه‌ت له‌پاش دامه‌زراندى حكومه‌تى نوێى عێراقى ، حكومه‌تى هه‌رێم به‌شداریه‌كى به‌رچاوى له په‌رله‌مان و پۆسته سیادیه‌كان به‌ركه‌وتوو پشكێكى گونجاوى له‌بووجه‌ى عێراقى فیدراڵ هه‌یه‌و داهاته ناوخۆییه‌كانیشى كه‌منین.
ئه‌م رِاستیانه ئێمه‌و خه‌ڵكى كوردستانیش له‌به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌دا رِاده‌گرێت كه داخۆ بۆچى؟ وبه‌چى هۆیه‌ك كه‌م و كورتى و ناته‌واویه‌كان له‌گشت بوار ولایه‌نه‌كانى ژیانى خه‌ڵكدا به‌رده‌وامن وكێشه‌و گرفته‌كانى ژیانى رِۆژانه‌یان بێ چاره‌سه‌ر ده‌مێننه‌وه، و درێژه‌یان هه‌یه؟ یان بۆچى هۆكاره رِاسته‌قینه‌كانى ئه‌م دۆخه‌ى كه‌به‌رده‌وام بوونى به‌ره‌و ئاقارى خراپمان ده‌بات رِاشكاوانه‌و به‌رِوونى ناخرێته به‌رده‌م خه‌ڵكى كوردستان ورِاى گشتى كوردستان تا چیتر بێزارى و نارِه‌زایه‌تى خه‌لك و نه‌گاته رِاده‌ى بێ‌ئومێد بوون له ده‌سه‌ڵات.
خه‌مساردى و بێـباكى جه‌ماوه‌ر كه ده‌ره‌نجامێكى چاوه‌رِوانكراوى گله‌یى و بێزاریه‌كانه له‌كه‌موكورتى و گه‌نده‌ڵى و ناته‌واوى خزمه‌تگوزاریه‌كان و پرۆژه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و باشكردنى بارى گوزه‌ران و بژێوى خه‌لك خه‌ریكه ده‌بێته دیارده‌یه‌كى گشتى، كه ئه‌مه‌ش زه‌نگى مه‌ترسیه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى ناوخۆى هه‌رێم و په‌یوه‌ندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵداو ئاسه‌وارى خراپ و پێچه‌وانه‌ى له‌سه‌ر رِه‌وش
ى ژیانى گشتى له هه‌رێم و كێشه‌و ملمڵانێكانى له‌گه‌ڵ هێزو پێكهاته‌كانى تر‌ى ده‌سه‌ڵاتى فیدرِاڵى عێراق ده‌بێت. له سۆنگه‌ى ئه‌وه‌ى ئاماژه‌مان پێكرد ، ئێمه وه‌ك ئه‌و چوار حزبه‌ى كه به‌شدارین له‌پرۆسه‌ى سیاسى كوردستان برِوامان وایه كه چاكسازى سیاسى و ئابوورى و ئیدارى هه‌رێم گه‌وره‌ترین فاكته‌رو پشتیوانى ئه‌زمون و كێشه‌كه‌مانه‌و نابێ به پاساوى جۆراو جۆر پرۆسه‌ى چاكسازیی و دیموكراسى هه‌رێم فه‌رامۆش بكه‌ین ..
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاداشتێكمان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و پاشان پرِۆژه‌یه‌كی چاكسازیمان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كرد، ئومێدمان وابوو كه به چاره‌سه‌رێكى خێرا‌و پڵانێكى عه‌مه‌لى به ده‌م خواسته‌كانه‌وه بچن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ساڵ ته‌واو بوو هێشتا شتێكى به‌رچاوى ئه‌وتۆ نه‌كراوه، بۆیه به پێویستمان زانى له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ دا‌و له‌پێناو پاراستنى یه‌كرِیزى نیشتمانى و كۆده‌نگى سیاسى و توندوتۆڵى رِیزه‌كانى ناوخۆ‌و هاوكاریكردن له رِوبه‌رِوبوونه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌وگرفتانه‌ى رِووله هه‌رێم و خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ن، له‌میانه‌ى ئه‌م رِاپۆرته‌وه رِاى گشتى كوردستان ئاگادار بكه‌ینه‌وه له‌وه‌ى كه پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم به‌پڵانى رِوون و ئاشكراترو به‌رنامه بۆدارِێژراو، به‌هاوكارى شاره‌زایان و پسپۆرِان و كه‌سانى دڵسۆز‌و به‌توانا، چیتـر كێشه‌ى گه‌نده‌ڵى و كه‌موكورتى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان و پرۆژه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى ئابورى و، ئاورِدانه‌وه‌ى به‌رپرسانه له كه‌رتى كشتوكاڵ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گونده‌كان له‌سه‌ر حسابى ئیداره‌ى رِۆژانه‌ى كێشه‌كانى ده‌سه‌ڵات له‌ناوخۆ، وده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمدا دوانه‌خه‌ن، له‌م ساڵه نوێیه‌دا ئاورِێكى به‌رپرسانه‌ى لێبده‌نه‌وه.
لێره‌دا به پێویستى ده‌زانین كه ئاماژه به هه‌ندێ بوارى گرنگ و سه‌ره‌كى بده‌ین كه چاكسازى تیاندا رِۆڵى یه‌كڵاكه‌ره‌وه‌ى ده‌بێ له به‌ره‌و پێشچوونى هه‌رێمه‌كه‌مان له‌وانه :
• سیسته‌مى سیاسى و ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمى كوردستاندا :
هه‌رێمى كوردستان وه‌ك كیانێكى ئیدارى هه‌ر له‌دواى رِاپه‌رِینى ئازارى ساڵى (1991)و دواتر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ته‌به‌نیكردنى فیدرِالیه‌ت، یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم و كابینه‌ى یه‌كگرتووى حكومه‌ت رێژه‌یه‌كى باش له ئۆقره‌یى و سه‌قامگیرى سیاسى وه‌رگرت و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه كه ده‌یه‌وێت بنه‌ماكانى دیموكراسیه‌ت له ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مى حوكم و ئیداره‌دا په‌یرِه‌و بكات.
سیسته‌مى سیاسى هه‌رێمى كوردستان سیسته‌مێكى په‌رله‌مانیه‌و له ده‌سه‌ڵاته‌كانى یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌رى پێكهاتووه، به‌ڵام كۆى كایه‌كانى ئه‌م سیسته‌مه له‌ڵایه‌ن حزبه‌وه ئاراسته‌و به‌رِێوه ده‌برێن، له ئه‌نجامدا ده‌سته‌ڵاته‌كانى نه‌یانتوانیوه وه‌كو پێویست به ئه‌ركه‌كانى خۆیان هه‌ڵسـن و سه‌ربه‌خۆیى خۆیان بپارێزن، بۆیه خاڵى یه‌كه‌م و هه‌ره گرنگى چاكسازى ئه‌م دامه‌زراوانه خۆى له جیاكردنه‌وه‌ى حزب له دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كانى هه‌رێمدا ده‌بینێت.
ئێمه ڵاى خۆمانه‌وه به برِوابوون به‌وه‌ى كه ده‌بآ سیسته‌مى دیموكراسى به‌رده‌وام له به‌خۆداچوونه‌وه‌و نوێكردنه‌وه‌و خۆگونجان دابێت له‌گه‌ڵ پێویستیه‌كانى قۆناغه نوێیه‌كان و داواكانى گه‌ل كه سه‌رچاوه‌ى شه‌رعیه‌ته‌كه‌یه‌تى و ده‌زگاى چاودێرییه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌پێویستى ده‌زانین چه‌ند بنه‌مایه‌كى گرنگ بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردن و پته‌وتر كردنى ئه‌و سیسته‌مه‌و رِه‌خساندنى هه‌لى یه‌كسان بۆ به‌شدارى بنیاتنه‌رانه‌و موماره‌سه‌كردنى مافه دیموكراتیه‌كان له هه‌رێمى كوردستاندا‌و باشتركردنى بنه‌ماكانى ده‌سه‌ڵات و حوكمدارى بخه‌ینه‌رِوو .
لێره‌دا چه‌ند خاڵێك بۆ زیاتر چاڵاككردنى ئه‌و دامه‌زراوانه‌و رِێكخستنى كاره‌كانیان ده‌خه‌ینه‌رِوو :
• سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان:
یه‌كێك له دامه‌زراوه گرنگه‌كانى ده‌سه‌ڵاته له هه‌رێمى كوردستاندا‌و رِووخسارى رِه‌سمى و دامه‌زراوه‌ى رِاگه‌یاندنى هه‌ڵوێست و چاڵاكیه سیاسیه‌كانى هه‌رێمه‌و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى به یاسایه‌كى تایبه‌ت رِێكخراوه .
به‌و پێیه‌ش چه‌ند خاڵێك بۆ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به گرنگ ده‌زانین :
1- دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نێكى ئاسایش له هه‌رێمدا بۆ دیاریكردنى هێڵ و په‌یكه‌رى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى كوردستان و لێكۆڵینه‌وه له مه‌سه‌له چاره‌نووس سازه‌كان و دیراسه‌كردنى هه‌ر هه‌ڵوێستێكى سیاسى و برِیاردان له‌سه‌ر هه‌ر پێشهات و پێشنیارێك كه په‌یوه‌ندیان به خه‌ڵك و خاكى كوردستان و سیستمه‌كه‌یه‌وه هه‌بێت و ده‌سه‌ڵات و كاره‌كانى به یاسایه‌ك رِێكبخرێت. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش ده‌توانێت په‌ره به دامه‌زراوه‌و په‌یمانگاكانى لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ى ستراتیژى و پێشنیارى دروستكردنى برِیار بدات له كوردستاندا، بۆ سوود وه‌رگرتن له توانا پسپۆرِى و ته‌كنۆكراته‌كانى ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان.
2- سه‌رۆكى هه‌رێم له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا ده‌ست له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه حزبیه‌كانى هه‌ڵبگرێت.
3- به دامه‌زراوه‌یى كردنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم.
• په‌رله‌مانى كوردستان :
1- چاڵاك كردنى په‌رله‌مانى كوردستان و لیژنه‌كانى به‌تایبه‌ت له بوارى چاودێرى و لێپێچینه‌وه.
2- په‌سه‌ندكردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ما گرنگه‌كانى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى و بنه‌ماكانى دیموكراسى و به‌رِه‌چاوكردنى ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراق و تایبه‌تمه‌ندى هه‌رێم.
3- رِێكخستنى چاڵاكى سیاسى له كوردستاندا به هه‌ردوو جه‌مسه‌رى (ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن)ه‌وه‌و رِه‌خساندنى هه‌لى یه‌كسان له هه‌موو بواره‌كانداو وه بۆ هه‌موو ڵایه‌ك.
4-ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشـتى په‌رله‌مانى كوردستان له واده‌ى خۆیدا.
• حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:
1-زیاتر رِێكخستنى حكومه‌ت و یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌زگایانه‌ى هه‌ردوو ئیداره‌ى پێشووى هه‌ولێرو سلێمانى كه هێشتا یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه‌و یه‌كخستنى سیسته‌مى ئیدارى له چوارچێوه‌یه‌كی یاسایى دا.
2-به‌یاسا رِێكخستنى سه‌رجه‌م چاڵاكى و ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكومى و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان له چوارچێوه‌ى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تدا .
3- زیاتر چاودێرى مافه‌كانى مرۆڤ به هه‌موو ورده‌كاریه‌كانیه‌وه له كوردستاندا‌و گشتاندنى ئه‌و مافانه‌ى له په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا هاتوون له یاسا‌و رِێنمایى و برِیاره‌كانى هه‌رێمدا.
4- دورخسـتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حزب له دام وده‌زگاكانى حكومه‌ت.
5-رِێگه‌دان به پیاده‌كردنى ده‌سه‌ڵاتى به‌رپرسه ئیداریه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له سه‌نته‌رگه‌رایى (المركزیه) له كاروبارى ئیداره‌دا. 6- ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌بێ به‌شێبن له سیستمى ئیدارى حكومه‌ت و له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بن و به‌رپرسه‌كانى وه‌ك هه‌ر به‌رپرسێكى تر‌ى حكومه‌ت له‌به‌رده‌م لێپێچانه‌وه دابن.
7_ یه‌كخستن و رێكخستنى هێزی پێشمه‌رۆگه‌ى كوردستان له‌چوارچێوه‌ى هێزێكی یه‌كگرتوودا به‌پێی ده‌ستوورو یاساكانى هه‌رێم كه‌وه‌ڵائیان ته‌نها بۆ نیشتمان هه‌بێت.
• ده‌ســه‌ڵاتى قه‌زایى :
چاكسازى له ده‌سه‌ڵاتى قه‌زایى به
أ- دامه‌زراندنى په‌یمانگاى قه‌زایى.
ب- ده‌زگاى داواكارى گشتى ئه‌كتیڤ بكرێت و بكرێته به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى.
جــ ده‌بآ سه‌رۆكی دادگا‌و حاكمه‌كان كه‌سانى سه‌ربه‌خۆو بێڵایه‌ن و شایسته بن.
• چاكسـازى له سـیسته‌مى ئابورى :
1-چاڵاك كردنى سیسته‌مى بازارِى ئازاد‌و رِزگاركردنى له قۆرغكردن و پاوانخوازى و بنیاتنانى ژێرخانى ئابورى و گرنگیدان به گه‌شه‌كردنى كه‌رتى تایبه‌ت و به‌رهه‌مهێنان و مسۆگه‌ركردنى ده‌رفه‌تى یه‌كسان بۆ خاوه‌ن كاره‌كان و پاراستنى مافى كرێكار‌و به‌كاربه‌ر له كوردسـتان .
2- دانانى پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژى بۆ پێشـخسـتنى كه‌رتى كشتوكاڵ و ئاودێرى و پیشـه‌سازى كشـتوكاڵ.
3-به‌كارهێنانى داهاته‌كانى نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كانى كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و به‌له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وه‌كانى ئاینده.
• ده‌زگاى چاودێرى و نه‌زاهه:
چاودێرى و لێپێچینه‌وه‌و شه‌فافیه‌ت له گرنگترین ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتێكى به‌رپرس و هاوچه‌رخى له‌سه‌ر بینا ده‌كرێت و له گرنگترین بنه‌رِه‌ته‌كانى ده‌وڵه‌تى یاسان و سه‌ره‌تایه‌كى باش بۆ چه‌سپاندنى یاسا‌و ته‌ندروست به‌رِێوه‌چوونى كه‌رته‌كانى خزمه‌تگوزارى گشتى هه‌نگاوێكى بوێرانه بۆ به‌دواداچوونى كه‌م ته‌رخه‌مى و به‌هه‌ده‌ردانى سه‌روت و سامانى گشتى و كۆنترِۆڵ كردنى گه‌نده‌ڵى له هه‌ر ئاست و رِێژه‌یه‌كدا بێت بۆیه:.
- پێكهێنانى كۆمسیۆنى ده‌سپاكی له‌كه‌سانى سه‌ربه‌خۆه شایسته، به‌پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت كه‌ئه‌رك و ده‌سه‌ڵات و میكانیزمی كاركردن و بودجه‌كه‌ى رێك بخات، به‌پێویستى ده‌زانین.
• چاكسازى له سیسته‌مى كارگێرى و خزمه‌ت گوزارى :
1- هه‌مواركردنى یاساى خزمه‌تى شارستانى و یاساى رِێكخستنى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت و رِێنماییه‌كانى تایبه‌ت به فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج و قۆناغى نوێ‌دا بگونجێت .
2-له هه‌ر وه‌زاره‌تێكدا لیژنه‌یه‌كى باڵا دروست بكرێت به پێى تایبه‌تمه‌ندى وه‌زاره‌ته‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رِۆتینى ئیدارى و به مه‌به‌ستى ڵابردنى ئه‌و ئه‌ڵقه رِۆتینه زیادانه‌ى كه كۆسپن له‌به‌رده‌م خێرا ئه‌نجامدانى مامه‌ڵه‌كان .
3- وه‌زاره‌تى پڵاندانان له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكانى كوردستاندا خول و رِاهێنانى تایبه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌ران بكاته‌وه له بوارى پسپۆرى جیاوازدا به مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى فه‌رمانبه‌ران .
4-چاڵاككردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و ده‌سه‌ڵات پێدانیان به‌گوێره‌ى یاساى پارێزگاكان بۆ ئه‌وه‌ى له بوارى خزمه‌تگوزارى و به‌ره‌و پێشچونى سنورى كارى خۆیاندا رِۆڵى خۆیان بگێرِن و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان له واده‌ى خۆیدا.
5-چاڵاككردنى ئه‌نجومه‌نى رِاژه‌و رِێكخستنى پرۆسه‌ى دامه‌زراندن له‌دام و ده‌زگا حكومى یه‌كان به گوێره‌ى پێوه‌رى یاسایى و پێویستى كه‌رتى حكومه‌ت و رِاگه‌یاندنى وه‌زیفه‌ى چۆڵ و پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه به پێى پێوه‌ره‌كانى لێوه‌شاوه‌یى و شایسته‌یى.
6- چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ى كه هه‌یه له بوارى مووچه خۆریدا.
7-پرِۆژه‌كانى ئاو و ئاوه‌رِۆ و كاره‌باو ته‌ندروستى و خوێندن وه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تى خزمه‌تكوزارى ده‌ست نیشان بكرێت .
8- پرِۆژه گه‌وره‌كانى خزمه‌تگوزارى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پلاندانانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت .
9-پرِۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان پێش خستنه‌وارى جێبه‌جێ كردن رِه‌زامه‌ندى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانى له‌سه‌ر وه‌ربگرێت .
• كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا :
پاش ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته توند‌و پێداگرییه‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌سه‌ڵاتدارى كوردستان له ئاست مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا كێشه سه‌ره‌كیه‌كان هێشتا وه‌ك خۆیان به بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه ئه‌ویش له‌ڵایه‌ك به‌هۆى عه‌قڵیه‌تى پاشكه‌وتوى ده‌سه‌ڵات و لاوزاى كه‌لتورى دیموكراسى له عێراقداو له‌لایه‌كى تر به‌هۆى لاوازى تواناى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان له هونه‌رى به‌رِێوه‌بردنى وتووێژ‌و دانوستانه‌كان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان، پشت نه‌به‌ستن به لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى و هونه‌رى گفتوگۆكردن جگه له بوونى چه‌ندین خاڵى لاوازى ناوخۆیى كه‌پێگه‌ى گفتوگۆكارانى لاواز كردووه، بۆیه چه‌ندین جار شانده‌كانى كوردستان دواى چه‌ندین رِۆژ له كۆبوونه‌وه‌كان له به‌غداد، ئه‌و وێنه‌یان ده‌دا به رِای گشـتى كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ركراون، كه‌چى له رِاستیدا ئه‌و كێشانه قوڵتر ده‌بوونه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌بوونى هه‌ڵوێستێكى یه‌كگرتووى دارِێژراوو له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستانه‌وه چ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان یان له‌گه‌ڵ عێراقیه‌كان ده‌رباره‌ى ماف و داخوازییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان و په‌یرِه‌و كردنى سیاسه‌تى خۆش باوه‌رِى و گه‌شبینى بێ بنه‌ما هۆكارێكى تر بوون بۆ چاره‌سه‌ر نه‌بوونى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌بینین كه ئه‌مرِۆ له هه‌ر كات زیاتر بێ به‌رنامه‌یى و غیابى ستراتیژ‌و هه‌ڵوێستى یه‌كگرتوو به ئاشكرا ده‌رئه‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش وه‌ك خالێكى لاوازى سه‌ركردایه‌تى كورد ئه‌خوێنرێته‌وه له‌ئاست چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا. بۆیه به پێویستى ئه‌زانین بۆچوونى خۆمان له باره‌ى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له چوارچێوه‌ى هه‌ڵوێست و كارى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنییان بخه‌ینه‌رِوو :
1- ماده‌ى (140) پێگه‌یه‌كى ده‌ستوورى به‌هێزه كه كورد بتوانێت له پاڵییه‌وه شه‌رِى ده‌سته‌به‌ركردنى چاره‌سه‌رى یاسایى بۆ كێشه‌ى ناوچه دابرِاوه‌كان (له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه كه‌ركوك)بكات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به چاره‌سه‌رێكى سیاسى یا ته‌وافوقێك رِازى بێت له ده‌ره‌وه‌ى ده‌ستور ئه‌گه‌ر زامنى گه‌رِاندنه‌وه ته‌واوى مافه‌كانى نه‌بێت .
2- پێویسته كورد سیاسیه‌تێكى واقیع بینانه پیاده بكات له چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندى و رِێككه‌وتن و هاوپه‌یمانیه‌ته‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزو فراكسیۆنه عێراقییه‌كاندا.
3-پێویسته به به‌رنامه و رِوانگه‌ى هاوبه‌شه‌وه كاربكه‌ین به ئامانجى به‌دی هێنانى مافه‌كانى گه‌له‌كه‌مان كه ده‌یان ساڵه به خوێن و سه‌روماڵ قوربانى بۆ ده‌ده‌ین. بۆیه پێداچوونه‌وه به‌ئه‌وله‌ویاته‌كان و ته‌نانه‌ت دارشتنه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كانیش له‌و بواره‌دا بۆ ئێستا‌و ئاینده‌ش گرنگه .
• په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراقی فیدراڵ :
گه‌لى كورد وه‌ك یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانى ده‌وڵه‌تى عێراق له‌گشت ده‌سه‌ڵاته‌كانى سیستمى سیاسى نوێنه‌رایه‌تى ده‌وڵه‌تى عێراقدا به‌شداره و هه‌لێكى باش بوو، بۆیه پێویسته جه‌ماوه‌رى كوردستان به‌دواداچون بۆ ئه‌جنداو كێشه‌و مافه ده‌ستووریه‌كانیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانیاندا له به‌غدا بكه‌ن و بیانخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه كه بۆچى ئه‌م گرفتانه تا ئه‌مرِۆ هه‌ر ماون:
1- مانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم وحكومه‌تى فیدراڵى عێراق به‌ناجێگیرى وله‌رزۆكى و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه رِوداو وگۆرِانكاریه‌كان وهه‌ڵوێست و برِیاره‌كان ببه‌سرێنه‌وه به‌رِاى كه‌سیه‌تى به‌رپرسه‌كانه‌وه، و رِۆڵى كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رِێوه‌چونى ده‌سه‌ڵات و ئارِاسته‌كردنى رِه‌وتى گشتى ژیان و كێشه‌كانى هه‌رێم هه‌بێت، له‌برى یاسا‌و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان.
2-زۆرێك له كێشه گرنگه‌كانى په‌یوه‌ست به ژیانى خه‌ڵكى كوردستان ساڵانه وناوبه‌ناو دوباره ده‌بنه‌وه وه‌ك: كێشه‌ى بوجه‌ى هه‌رێم، كێشه‌ى هێزى پێشمه‌رگه، كێشه‌ى داوده‌رمان، كێشه‌ى به‌شه‌خۆراكى بایه‌عى، كێشه‌ى به‌شه‌كاره‌باى هه‌رێم، كه زۆربه‌ى ئه‌م كێشانه له‌برى ئه‌وه‌ى له‌رِێگه‌ى دامه‌زراوه‌ى تایبه‌ت و به‌فه‌رمی چاره‌سه‌رى جێگیریان بۆ بدۆزرێته‌وه. كه ده‌بوو نوێنه‌رانى هه‌رێم ئه‌م كێشانه‌یان له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و دامه‌زراوه‌گشتیه‌كانى حكومه‌تى فیدراڵ به‌مه‌ستى یه‌كلاكردنه‌وه‌یان بخستایه‌ته به‌رباس.
3- كێشه ده‌ستوریه‌كانى وه‌ك: دیاریكردنى سنورى هه‌رێم به‌گوێره‌ى ماده‌ى 140، كێشه‌ى پاسه‌وانى هه‌رێم، مه‌سه‌له‌ى هه‌مواركردنى ده‌ستور، سامانى سروشتى به‌تایبه‌ت نه‌وت و غاز و مافى گرێبه‌ست گرێدان له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌و كێشه‌ى چۆنیه‌تى به‌شدارى نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێم له‌سه‌فاره‌ته‌كاندا. ئه‌ركى نوێنه‌رانى گه‌لى كوردستانه كه‌رِۆڵى خۆیان له‌رِونكردنه‌وه و داكۆكیكردن له خواست و داوا ده‌ستوریه‌كانى گه‌لى كوردستان بكه‌ن له‌م بوارانه‌داو، تێگه‌شتن و بۆچوونى به‌رپرسانى عێراقى فیدرالیش به‌جه‌ماوه‌رى كوردستان بگه‌یه‌نن، تاهه‌ردوولا به به‌رچاورِونى وشه‌فافیه‌ت و له‌به‌رده‌م رِاى گشتیدا كێشه‌كان بخه‌ینه به‌رگفتوگۆ.
ئه‌م رِاپۆرِته كورته‌ى تێگه‌یشتن و تێرِوانین و پێشنیاری ئه‌م چوار حزبه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كه‌ده‌یخه‌ینه به‌رده‌م راى گشتى له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌مه‌به‌ستى یه‌كخستنى هه‌موو توانا دڵسۆزه‌كان به‌ئاراسته‌ى هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بۆچاكسازى و پیاده‌كردنى دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
حزبی سۆسیالیستى دیمو‌كراتى كوردستان
حزبی زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان
كۆمه‌ڵى ئیسڵامى كوردستان
هه‌ولێر - 10/ 1/2009