|
|
|
|
|
قوربانییه‌کانی غه‌ززه به‌ده‌ستی جووله‌که- قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه به‌ده‌ستی به‌عس |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
ئیسرائیل‌و به‌عس: یه‌ك عه‌قڵیه‌ت‌و كرده‌وه.. ته‌علیق له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان
قوربانییه‌كانی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین گه‌یشتۆته سه‌دان كوژراو و هه‌زاران بریندار (تا كاتی ئه‌م ته‌علیقه 800 كوژراو و زیاتر له 3300 بریندار) كه نیوه‌یان منداڵ‌و ئافره‌تن، بۆردومانه‌كه‌ش حورمه‌تی هیچ شوێنێكی نه‌پاراستووه هه‌تا ئه‌گه‌ر مزگه‌وت یان نه‌خۆشخانه یان قوتابخانه‌و ته‌نانه‌ت شوێنی ڕۆژنامه‌نووسان بێت‌و ئیسرائیل ڕێز بۆ هیچ یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی یان به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی دانانێت. ئه‌و كرده‌وانه‌ش هاوشێوه‌ی كرده‌وه‌كانی به‌عسن له كوردستانی سه‌ر به عیراق. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه ئه‌وه‌یه هه‌روه‌كو چۆن زلهێزه‌كانی جیهان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا‌و به‌شێكی ئه‌ورووپا له تاوانه‌كانی به‌عس بێده‌نگ بوون ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ددام خزمه‌تی ده‌كردن له‌ڕێگه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران دیسانه‌وه ئه‌مه‌ریكا‌و به‌شێكی ئه‌ورووپا له تاوانه‌كانی جووله‌كه بێده‌نگن له‌به‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌یانه كه ئه‌ورووپا به ناڕاسته‌وخۆ سه‌لماندوویه‌تی‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ئاشكرایی باسی ده‌كات. ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیش كه بۆته دارده‌ستی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك چۆن ئیدانه‌ی عیراقی نه‌كرد بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه كه به وێنه‌ی زیندوو سه‌لمێندرابوو وه‌هاش له هیچ تاوانێكی ئیسرائیل‌دا ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ریكاش له هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره مافی ڤیتۆی به‌كارهێنابوو.
|