|
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه:هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ترسی هه‌ڵهاتنی تاوانبارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌بووه
دڵشاد هه‌رته‌لی-هه‌ولێر: كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له مانگرتنێك بۆبه‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان ئازادكردنی فرۆكه‌وانی تاوانكاری كیمابارانی كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌توندی ئیدانه‌كرد و وه‌داوی دادگایی كردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌كردبه‌به‌رچاوی میدیاكانه‌وه كه‌ده‌ستیان له‌بزركردن وئازادكردنی ئه‌و فرۆكه‌وانه هه‌بووه . سه‌عات(10)ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه5/1/2009 كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌به‌جه‌به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له‌كه‌سوكاری قوربنیانی هه‌ڵه‌بجه سه‌باره‌ت ئازادكردنی فرۆكه‌وانی تاوانكاری كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه،مانگرتنێكیان بۆبه‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان سازكرد،كه‌تیایدا (15)رێكخراوی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و(8)سه‌ندیكای تری كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو ده‌ربری بوو. له‌یاداشتێكدا مانگرتوان كه‌ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردوه ڕایده‌گه‌یه‌نن كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ترسی ده‌ربازبونی تۆمه‌تبارانی كه‌یسی له‌دروشمه‌كانیان هاتبوو"داوای لێكۆڵینه‌وه‌و دادگایی كردنی ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه‌ده‌ستیان له‌بزركردنی فرۆكه‌وان(تاریق ره‌مه‌زان)دا هه‌یه)،هه‌روه‌ها هاتبوو"(بێده‌نگ بوونی پارته سیاسییه‌كان وحكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ر هه‌ڵهاتنی(تاریق ره‌مه‌زان) مایه‌ی نیگه‌رانی وسه‌رسوڕمانی كه‌س وكاری شه‌هیدانی كیمیابارانه". له‌یاداشتێكدا مانگرتوان كه‌ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردووه رایده‌گه‌ێنن كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ترسی ده‌ربازبوونی تۆمه‌تبارانی كه‌یسی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان هه‌بووه‌و ده‌ڵێن"هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی ته‌سلێم كردنی تاوانكارانی به‌عس به‌دادگای باڵای تاوانه‌كان،ئێمه له‌ترسی ئه‌وه دابووین كه‌رێگه خۆشبكرێت بۆ هه‌ڵاتنی ئه‌و تاوانبارانه له‌لایه‌ن لایه‌نه شۆڤێنیه‌كانی عێراقه‌وه یاخود لایه‌نه‌كانی تر،به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌بێخه‌مبووین لێی كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو،ئه‌و لایه‌نه خه‌نجه‌ری له‌پشتمانداو گه‌ردنی دوژمنانمان وبه‌كۆمه‌ڵ كوژانی باوك ودایك وخوشك وبراكانمانی ئازادكرد به‌رامبه‌ر به‌نرخێك كه‌ئێمه نازانین بایی چه‌ند بووه".له‌به‌شێكی تری یاداشته‌كه هاتبوو"ئه‌م تاوانكاره‌ش به(به‌قوه‌تی قادر)وبه‌رۆژی روناك به‌وته‌ی ئاسایشی گشتی سلێمانی،له‌ده‌ست ئاسایشی سلێمانی هه‌ڵهاتووه‌و له‌ده‌ستمان ده‌رچووه‌و وه‌ك(بوراق)چووه به‌حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسماناو ئیتر ده‌رفه‌ت نه‌ماوه خه‌ڵكی لێ ئاگاداربكرێته‌وه سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵهاتنی".له‌به‌شێكی تری یاداشته‌كه‌یاندا داواكاریه‌كانیان خستۆته ڕوو جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه:1-ده‌بێت فرۆكه‌وان(تاریق ره‌مه‌زان بكر العزراوی) ته‌سلیم به‌دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق بكرێته‌وه.2-ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌بزركردنی ئه‌و فرۆكه‌وانه‌دا هه‌یه ده‌بێت به‌به‌رچاوی میدیاكانه‌وه دادگایی بكرێن.3-ده‌بێت ئاسایشی گشتی سلێمانی دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیدا بنێت وداوای لێبوردن له‌قوربانیانی كیمیاباران وهه‌ڵه‌بجه‌ونه‌ته‌وه‌ی كورد بكات.4-ئه‌گه‌ر راستیش ده‌كه‌ن كه‌ئه‌و فرۆكه‌وانه هه‌ڵهاتووه بابفه‌رموون راستیه‌كانمان بۆ ئاشكرابكه‌ن. دواتر مانگرتوان كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ودكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی جێگری ویاداشتێكیشیان دانێ،وه سه‌رۆك وجیگری په‌رله‌مانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌ڵێنیان دا كه‌به‌جی كار بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و فرۆكه‌وانه بكه‌ن. ئاراس عابید جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو له‌لێدوانێكدابۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی:"ئێمه خاڵی یه‌كه‌م داواده‌كه‌ین ده‌ست وه‌رنه‌درێته دادگا،وه‌هه‌ر تاوانبارێك له‌هه‌ر شوێنێك داڵده بدرێت به‌راستی مێژووی ره‌حمی پێناكات،تاریق محمد ره‌مه‌زان یه‌كێكه له‌گه‌وره‌تاوانبارانی دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌یجه كه‌سه‌رپه‌رشتی هه‌موو فرۆكاكه‌كانی كردووه له‌كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه،ئێستا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی دادگای تاوانه‌كانی رژێم كراوه كه‌گوایه ئه‌و فرۆكه‌وانه هه‌ڵهاتووه،ده‌بوو له‌كاتی خۆ‌یا وه‌كو نیگه‌رانێك قه‌ناعه‌تمان پێبكه‌ن كه ئه‌و فرۆكه‌وانه به‌ره‌سمی هه‌ڵهاتووه،ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه نیگه‌رانین به‌وه‌ی كه رای كردووه ده‌كرا بانگه‌وازی بۆ بكرایه‌و وێنه‌كه‌ی بڵاوبكرایته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌وه‌سیله‌یه‌ك هاوڵاتیانی كوردستان بیان توانیایه ئه‌و فرۆكه‌وانه بگیرێته‌وه،له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به‌سیناریۆی ئه‌زانین ئه‌و مه‌سه‌له‌یه،پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون بكات بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌و جۆره‌كارانه دوباره‌نه‌بێته‌وه،هه‌ر تاوانبارێكیش له‌هه‌ر شوێنێكی دنیادا هه‌بێت دادگا دوای كرد به‌راستی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رپشكه‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشگیری له‌دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه بكات بۆ ئه‌وه‌ی تاوانبارانه بێنه‌وه".سه‌باره‌ت به‌دانشتنیشیانسه‌رۆك وجێگری په‌رله‌مان ناوبراو وتی:"ئێمه هاتنمان له‌شاری هه‌ڵبجه بۆ شاری هه‌ولێر به‌و بیانووه بووه كه‌سه‌ردانی په‌رله‌مان بكه‌ین وپشگیری له‌و هه‌ڵوێسته‌یان كه‌هه‌یانه له‌مه‌ر هه‌ڵهاتنی ئه‌وفرۆكه‌وانه،وه‌پێشوازیان لێكردین و راسته‌وخۆ به‌شداریان كرد له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌و گوێرایه‌ڵی ئه‌و داواكاری و داخوازیانه‌ی كه‌س وكاری شه‌هیدان وكۆمه‌ڵه‌كه‌بوون له‌سه‌ر هه‌ڵاتنی ئه‌و فرۆكه‌وانه،په‌رله‌مان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه لیژنه‌ێكیان پێكهێناوه له‌لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ومافی،وه ئێمه‌ش وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان وته‌مان له‌ده‌می سه‌رۆك وجێگری په‌رله‌مان وه‌رگرت كه به‌دواداچونێكی زۆر خێرا بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه بكه‌ن،وه‌له‌ده‌ره‌نجامی دۆسیه‌كه‌ش ئاگادارمان ئه‌كه‌نه‌وه،وه‌به‌كوردستان وجیهانیش رایه‌گه‌ێنن ده‌ره‌نجامی ئه‌و دۆسیه‌یه به‌كوێ گه‌شتووه".له‌وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری سایتی كۆمه‌ڵنیووزیش گه‌ر هاتوو وه‌ڵامتان نه‌درایه‌وه ئێوه له‌مه‌و دوا به‌نیازن چی ده‌كه‌ن؟جێگری كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌وتی:"لێره‌وه كه‌رۆشتینه‌وه به‌راستی بریارمان وایه كه‌یه‌كی له‌وداواكاریانه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دادگای به‌غدا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌كاری خۆیان هه‌ڵسن كه‌بریار له‌سه‌ر گرتنی ئه‌و تاوانباره بده‌ن". ماوه‌ته‌وه بڵێن دیارنه‌مانی فرۆكه‌وانی شاهیدو تاوانبار له‌دۆسیه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌پاساوێكه جێگای قبوڵكردن نیه‌لای خه‌ڵكی كوردستان،په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌ركی به‌دواداچونی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه تابۆرای گشتی نێوخۆ وده‌ره‌كی روونبێته‌وه بۆچی ئه‌و تاوانباره گه‌وره‌یه له‌كاتێكی وا هه‌ستیاردا كه‌دادگایی كردنی تاوانبارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌رێوه ده‌چێت ون بكرێت.
|