|
بزووتنه‌وه‌ی جووله‌كه‌ی "ناتوری كارتا" دژ به تاوانه‌كانی زایۆنیزم له غه‌ززه ده‌وستێته‌وه
بزووتنه‌وه‌ی ناتوری كارتا كه هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به بێفه‌رمانیی خودا ده‌زانێت به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ته‌بڕای كرد له "تاوانه‌كانی زایۆنیزم" كه سوپای داگیركاری ئیسرائیلی له (غه‌ززه)دا ده‌یانكات‌و ئه‌و كارانه‌ی ئیدانه كرد‌و به "كۆمه‌ڵكوژیی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی"ناوی بردن. ناتوری كارتا ڕایگه‌یاند كه تاوانه‌كانی زایۆنیزم له غه‌ززه په‌یوه‌ندییان به گه‌لی ڕه‌سه‌نی جووله‌كه‌وه نییه‌و مه‌به‌ستی ئه‌و توندویژییه نانه‌وه‌ی پشێوییه له‌ناو گه‌لی فه‌ڵه‌ستین‌و سه‌ركردایه‌تییه شه‌رعییه‌كه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتییانه هه‌ڵبژێردرابوو. به‌یاننامه‌كه وتی كه كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ده‌ستی بزاڤی زایۆنی له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی سه‌د ساڵ‌و پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤی فه‌ڵه‌ستینی به‌ته‌واوه‌تی ناكۆكن له‌گه‌ڵ هه‌موو عورف‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و دووره له ئاینی ئه‌سڵیی یه‌هوودی، زایۆنییه‌كانیش ته‌نها باندێكی كه‌ڵه‌كچییی ئیرهابیی نێوده‌وڵه‌تین كه سه‌ركردایه‌تیی ده‌وڵه‌تێكی ئیرهابكار‌و ته‌عداكاری دڕنده ده‌كه‌ن. بزووتنه‌وه‌كه وتی كه ئه‌و دوعا ده‌كات كه خودا گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به‌زووترین كات ڕزگار بكات له توندوتیژیی بزاڤی زایۆنی‌و دوعا ده‌كات "ئه‌و ڕۆژه بێت كه ده‌سه‌ڵاتی به‌دكاری زایۆنی به‌ته‌واوه‌تی هه‌ره‌س بهێنێت‌و هه‌موو زه‌وییه پیرۆزه‌كه بچێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی سروشتیی فه‌ڵه‌ستینی". بزووتنه‌وه‌كه نوێنه‌رێكی له په‌رله‌مانی فه‌ڵه‌ستینی هه‌یه‌و باوه‌ڕی وایه كه پێویسته جووله‌كه له ده‌وڵه‌تێكی فه‌ڵه‌ستینیدا بژین كه له‌سه‌ر هه‌موو خاكی فه‌ڵه‌ستیندا دابمه‌زرێت، ئیسرائیلیش به سه‌ركه‌شییه‌كی شه‌یتانی‌و ئه‌نجامی پیلانێكی ئیستعماریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانێت. سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره نێت
|